حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاريە پزيشکيەکانی فراوان دەکات لە موسل و ئەنبار بە ٣ پڕۆژە بۆ پشکنينی 238244 هەزار هاوڵاتی

ڕێکخراوی داری مرۆيی سێ پرۆژەی تەندروستی نوێ دەستپێکردووە، دوو لەوان (بنکەی فرياکەوتن و هۆڵی لە دايک بوون لەتەل مرک) لە ناحيەی زومار. وە ئەوەی تريان (پڕۆژەی خۆراک بۆ دايکانی شيردەر ودووگيان و منداڵان) و سێ یەميان کۆمەڵگای فرياکەوتنی تل رمانة لە قەزای قائم لە ئەنبار.

لە سەرەتای دروستبوونيەوە داری کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەخۆڕايی وە کاری کردووە لەسەر فراوانکردنی پێگەی خۆی لەم بوارەدا، ئەمەش وەکو کردنەوەی کۆمەڵگای فرياکەوتنی تل رمانة لە قەزای قائم، خۆرئاوای ئەنبار بە پاڵپشتی ڕێکخراوی تەندروستی جيهانی  کە بۆ ماوەی هەفتەیەک خزمەتەکانی بۆ نزيکەی ٤٦ هەزار کەس بووە.

لە موسڵ، بە پاڵپشتی ڕێکخراوی تەندروستی جيهانی،  بنکەی فرياکەوتن و هۆڵی لە دايک بوونی تل مرک لە ناحيەی زومار لەدوای وەرگرتنی لەلايەن ڕێکخراوی پزيشکانی بێسنوور -سويسری کرايەوە. لەم بنکەیە خزمەتگوزاريەکان دابەش دەبن بەسەر دووبەش، بەشی یەکەميان بريتيە لە هۆڵی فرياکەوتن بۆ چارەسەر بارە لە ناکاوەکان، وە دووەميان بريتيە لە هۆڵی لە دايکبوون کە خزمەتی لە دايک بوونی سروشتی پێشکەش دەکات. سەڕەرای ئەوانەش، بۆ ڕێکخستنی خێزان و پشکنينی ئافرەتی دوو گيان پێش و دوای لە دايک بوون، ئامانجی داريش پێشکەشکردنی خزمتە  بۆ نزيکەی 175000 هاوڵاتی دانيشتووی گوند و ناحيەکە.

هەروەک ڕامانگەياند کەوا ڕێکخراوی داری هەڵساوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی سێیەم بە پاڵپشتی ڕێکخراوی يونسيف، کە تايبەتە بە دايکانی شيردەر و دووگيان و منداڵاتنی خوار تەمەنی ٥ ساڵ، کەوا ئامانجمان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری خۆراکی بۆ ئەو خەڵکانەی پێويستيان پێیەتی لە کامپەکانی (جدعه ٤و٥، سەلامية ٣(نمرود)، حمام عليل ١ و ٢) کە ١٣،٦٥٩ منداڵی خوار ٥ ساڵ و ٢٠٣٧ ئافرەتی شيردەر و ١٥٤٨ ئافرەتی دووگيان بۆ ڕێگريکردن لە ڕوودانی کەم خۆراکی.بۆ ئەم مەبەستەش پشکنين و چارەسەريش پێشکەش بە منداڵان دەکرێت و هۆشياری لە نێو دايکان بڵاو دەکرێتەوە بەمەبەستی گرنگی شيردانی سروشتی.

 

بۆزانياری زياتر و پێشکەشکردنی هاوکاری و کاری خۆبەخشی لە ڕيزەکانی ڕێکخراوی داری پەيوەندی بە:  07730266277- 07730255277

ئيميل: Daryhuman@gmail.org

ويَبسايت: Daryhuman.org

لاپەڕەی فەيسبووک : www.facebook.com/DaryHuman

بۆ پەيوەندی بە سەرۆکی ڕێکخراو:

daryhuman@gmail.com
info@daryhuman.org
alaa@daryhuman.org


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :
كۆمانتەكان :
  • Asmaa shohab ahmad
    Asmaa shohab ahmad
    5 ساڵ پێش

    اني خريجه الجامعه المستنصريه علوم كيمياء وعملت في المختبرات لاكثر من سنه ابحث عن عمل لاعيل اطفالي

    وجزاكم الله خيرا

    وەڵام
  • Asmaa shohab ahmad
    Asmaa shohab ahmad
    5 ساڵ پێش

    اني خريجه الجامعه المستنصريه علوم كيمياء وعملت في المختبرات لاكثر من سنه ابحث عن عمل لاعيل اطفالي

    وجزاكم الله خيرا

    وەڵام
  • اسماء شهاب احمد
    اسماء شهاب احمد
    5 ساڵ پێش

    اني بكالوريوس علوم كيمياء جامعه مستنصريه وعملت في المختبر لاكثر من سنتين وابحث عن عمل لاعيل اطفالي ولكم جزيل الشكر

    وەڵام
  • Ahlam Al fayad
    Ahlam Al fayad
    4 ساڵ پێش

    انا ممرضة سورية مقيمة ببغداد ابحث عن عمل لدي خبرة بالتمريض بكافة الاقسام منذ ١٨عام مواليدي ١٩٨٣ ابحث عن عمل وشكرا

    وەڵام