حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
ڕیکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە نزيکەی 93 هەزار کەس دەکات لە ئاياری ٢٠٢٢

بنکە و کلينيکەکان و هۆڵەکانی لەدايکبوونی ڕێکخراوی داری مرۆیی لە هەردوو پارێزگای نەينەواو ئەنبار پێشوازيان 92256 نەخۆش کرد لە مانگی ئاياری ٢٠٢٢، کە خزمەتگوزاری تەندروستيان پێشکەش کرا، کە بەپاڵپشتی دارایی (WHO-IHF)  کە ئەمەش خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی و فرياگوزاری و لەدايکبوون و تەندروستی دەروونی و ڤاکسينی کۆڕۆنا و منداڵانی لەخۆ گرتبوو.

کۆی گشتی سوودمەندبووان لە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشکراو لە بنکە و کلينيکەکانی داری لە نەينەوا گەيشتۆتە ٤٤٤٣٤ کە بەم شێوەيە بووە: بنکەی داری ٧ لەسەر چيای شەنگال ٣١٤٦ سوودمەندبوو کە ٣١ ڕەوانەکردنی نەخۆشخانەی تێدابووە، بنکەی تەندروستی داری ١٠ لە سنونێ ٥٨٤٠ سوودمەندبوو کە ٢٨ حالەتی ڕەوانەکردنی تێدابووە، کۆمەڵگەی فرياگوزاری و هۆڵی لەدايکبوونی تەل مەرەک ٩٨٤٢ سوودمەندبوو کە ١٤ ڕەوانەکردنی نەخۆشی تێدابووە بۆ نەخۆشخانە بە ئۆتۆمبێلی فرياگوزاری و ٢٣ منداڵبوونی سروشتی ١٢٣٧ دووگيانيشی لە خۆگرتبوو ،  بنکەی تەندروستی داری لە وەرديە/بعاج ١٢٣٢ سوودمەندبوو، بنکەی تەندروستی داری لە تل البنات لە سنجار ١٣٦٧ سوودمەندبوو، کلينيکە گەڕۆکەکانی داری ٢٢٣٩٤ سوودمەندبوو، لە کاتێک یەکەی تەندروستی دەروونی لە کۆمەڵگەی تەل مەرەک لە زومار خزمەتگوزاری پێشکەشی ٦١٣ کەس کرد.

 

کۆی گشتی سوودمەندبووان لە خزمەتگوزاری تەندروستی بنکە و کلينيکەکانی داری لە ئەنبار گەيشتۆتە ٢٩٩٦٢ کە بەم شێوەيە بووە، بنکەی تەندروستی داری ١ لە کەمپی بزێبز ٢٦٤٩ سوودمەندبوو، بنکەی تەندروستی داری ٢ لە عشوائيات عامريەی فەلوجە ١٠٧٨ سوودمەندبوو، بنکەی تەندروستی داری ٨ لە حی البکر ٣١٩٥ سوودمەندبوو کە ٢ ڕەوانەکردنی نەخۆشيشی تێدا بووە، بنکەی تەندروستی داری لە ڕافدة ١٥٢٨ سوودمەندبوو کە ٨ ڕەوانەکردنی نەخۆشی تێدا بووە، بنکەی تەندروستی داری لە جرجيب ١٢٠٩ سوودمەندبووی تێدا بووە کە ١٣ ڕەوانکردنی نەخۆشيشتی بۆ نەخۆشخانە تێدابووە، وە ٢٠٩٠ سوودمەندبوو لە بنکەی تەندروستی گەڕۆک لە کيلۆ ١٨، سەنتەری فرياگوزاری لە رومانە ٦٣٤٣ سوودمەندبوو کە ٧ ڕەوانەکردنی نەخۆشيشی تێدا بووە، کلينيکە گەڕۆکەکانی داری ١٠٩٥٥ سوودمەندبوو، هۆڵی لەدايکبوون لە حی البکر ٩١٥ سوودمەند کە ٢٤ نەشتەرگەری منداڵبوونيان بۆ کراوە و ٢٣٢ دووگيانيشی تێدابووە.

وە کۆی گشتی سوودمەندبوان بەشداربوانی دانيشتينی هۆشياری تەندروستی لە بنکە و کلينيکەکانی داری لە پارێزگاکانی نەينەوا و ئەنبار لە مانگی ئايار 17860 کەس.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :
كۆمانتەكان :
  • Gulizar Mohammed Jarjees
    Gulizar Mohammed Jarjees
    1 ساڵ پێش

    It's my pleasure to work with you either as a volunteer or as a member of your organisation.

    وەڵام