حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە نزیکەی 70,000 هاووڵاتی دەکات لە تەمموزی 2022

ڕێکخراوی داری مرۆیی لە مانگی تە موزی 2022 دا لە سەنتەر و کلینیکەکان خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی (62,710) هاوڵاتی کردووە، بە پاڵپشتی دارایی (WHO-IHF)، ئەمەش کە خزمەتگوزاری سەرەتایی و لەدايکبوون و فرياکەوتن بووە، جگە لە خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونی و کوتانی منداڵان و کۆڤيد ١٩.

کۆی گشتی سوودمەندانی ئەو خزمەتگوزارییانەی لە نەینەوا پێشکەشکراون بریتی بوو لە (29,498) کەس بەم شێوەيە: بنکەی تەندروستی داری7 لە چيای شەنگال (4,078) سوودمەندبوو کە لەوانە (43) حالەت بە ئامبولانس نێردراون بۆ نەخۆشخانە، وە سەنتەری تل مرگ بۆ فرياکەوتن و فرياگوزاری خێرا و لە دايکبوون (9,020) کەس کە (30) یان بە ئامبولانس نێردراون بۆ نەخۆشخانەکان وە (86) حالەتی لە دایک بوونی سروشتی هەبووە، وە بنکەی تەندروستی داری لە وردية لە بعاج (1,955) سودمەند بوو، بنکەی تەندروستی داری لە تل بەنات لە سنجار (1,479) سودمەندبوو، وە لە کلینیکە گەڕۆکەکانی داری (9,835) سودمەندبوو، لە کاتێکدا یەکەی تەندروستی دەروونی لە سەنتەری تەل مرگ خزمەتگوزاری پێشکەش بە 312 سوودمەند کردووە، وە کلینیکە گەڕۆکەکانی داری لە دیالە خزمەتگوزاری پێشکەش بە 2,819 هاووڵاتی کردووە.

لە بەرامبەردا، کۆی گشتی سودمەندانی ئەو خزمەتگوزاريانەی کە داری لە ئەنباردا پێشکەشی کردوون بريتيبوونە لە (21,236) کەس بەم شێوەيە: بنکەی تەندروستی داری ١ لە کامپی بزيبز (1,311) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری ٢ لە عشوائيات عامرية فلوجة (2,632) سودمەند, بنکەی تەندروستی داری لە رافدة (1,553) سودمەند لەوانە (4) حالەتی ڕەوانە کردن بۆ نەخۆشخانە, بنکەی تەندروستی داری لە جرجيب (1,450) سوودمەند لەوانە (5) حالەتی ڕەوانە کردن بۆ نەخۆشخانە, سەنتەری تەندروستی گەڕۆک لەکیلۆ 18 (1992) سوودمەند، و سەنتەری فریاکەوتن و فرياگوزاری خێرا لە رمانة (٧١٢٣) سوودمەندبوون لە (6) حالەتی ڕەوانە کردن بۆ نەخۆشخانە، و کلینیکە گەڕۆکەکان (5,175) سوودمەند بوو.

لە بواری هۆشیاری تەندروستیدا کە لە سەنتەر و کلینیکەکانی داری لە نەینەوا و ئەنبار و دیالە بەڕێوەچوو، ژمارەی سوودمەندان لە مانگی تەمموز گەيشتە ١١،٩٧٦هاوڵاتی.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :
كۆمانتەكان :
  • محمود علي عبد الحميد منوخ
    محمود علي عبد الحميد منوخ
    1 ساڵ پێش

    Mhmwdalbydy05@gmail.com

    وەڵام
  • علي محمد
    علي محمد
    1 ساڵ پێش

    اني مصاب بنفجار لدي كومه عمليات احتاجكم

    وەڵام
  • ابن الموصل
    ابن الموصل
    1 ساڵ پێش

    اخي العزيز احنا عدنا مريض

    وەڵام
  • محمد عيسى النجيد
    محمد عيسى النجيد
    1 ساڵ پێش

    شكراً لمنظمة داري على تعامل الراقي علي فوز العظيم

    وەڵام
    علاء حمودي مناتي
    علاء حمودي مناتي
    1 ساڵ پێش

    07749515829

    وەڵام
    علاء حمودي مناتي
    علاء حمودي مناتي
    1 ساڵ پێش

    07749515829

    وەڵام