حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
داری بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزيشکی و کۆی گشتی سوودمەندان لە مانگی تشرینی یەکەم زیاتر لە 60,000 کەسە

ڕێکخراوی داری مرۆیی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی لە بنکە جێگیرەکانی و کلینیکیە گەڕۆکەکانی وسەنتەرەکانی بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوە بەخشەرەکانی (WHO IHF) کە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 زیاتر لە (60) هەزار سوودمەند وەرگيراوە.

سەرجەمی سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داری لەپارێزگاکانی (نەینەوا، ئەنبار و دیاله) گەيشتە (62557) کەس کە خزمەتگوزاریەکانيش بريتی بوونە تەندروستی سەرەتایی، تەندروستی منداڵ و فریاکەوتن، تەندروستی دەروونی، ڤاکسینەکانی منداڵان، ڤاکسينی کۆڕۆنا، لە کاتێکدا کە کە ژمارەی سوودمەندبوو لە دانيشتنەکانی هۆشياری تەندروستی گەيشتۆتە (١٢٤٧٤) هاوڵاتی.

سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داري لە نەینەوا گەيشتۆتە (24228) سوودمەند کە بەو شێوەیە دابەشکراون: بنکەی تەندروستی داری ٧ لە چيای شەنگال (3143) سوودمەند، ناوەندی فرياگوزاری و لەدايکبوونی داری لە تل مرک گەيشتە (7030) سودمەند، لەوانە (81) نەشتەرگەری مناڵبوونی سروشتی ئەنجام دراون، بنکەی تەندروستی داری 9 لە کامپی جەدعەدا (4239) سوودمەند، وە کلينيکە گەڕۆکەکانی داری (9816) سودمەند، لە کاتێکدا کە یەکەی تەندروستیی دەروونی لەناوەندنی فرياگوزاری و لەدايکبوونی داری لە تەل مرک (159) سوودمەندی وەرگرتووە.

ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داری لە ئەنبار گەيشتۆتە (22472) بە شێوەی خوارەوە: بنکەی تەندروستی داری 1 لە کەمپی بزیبز (2660) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری ٢ لە عامریه فەلوجه (974) سودمەند، بنکەی تەندروستی داری لە رافدة (1388) سودمەند، بنکەی تەندروستی داری لە جرجیب (1437) سودمەند، سەنتەری تەندروستی گەڕۆک لە کیلو 18 (2759) سوودمەند، سەنتەری فریاگوزاری و فریاکەوتنی خێرای الرمانة (8043) سودمەند، کلینیکە گەڕۆکەکان(5211) سوودمەند، هاوکات ژمارەی سوودمەندانی کلینیکە گەڕۆکەکانی تری داری کە لە چەندین ناوچەی پارێزگای دیالەن (3383) سودمەند بووە.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :