حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
ڕێكخراوی داری هه‌ڵده‌ستێت به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و به‌كاربردنی كۆمه‌ڵگای فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی عنه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار

ڕێكخراوی داری هه‌ڵساوه‌ به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و به‌كاربردنی كۆمه‌ڵگای فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی عنه‌ ی گشتی له‌ قه‌زای عنه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار.

داری به‌ پالپشتی دارايی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی(WHO)  هەڵساوە بە كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای فریاكه‌وتنی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی عنه‌ گشتی‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ به‌رواری ٢٨/ ٩/ ٢٠١٨ ، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی وێرانكردابوو له‌به‌ر پرۆسه‌ی ئازادكردنی ناوچه‌كه‌، داری هه‌ڵسا به‌دابین كردنی ستافی پزیشكی و به‌ڕێوه‌بردن كه‌ ڕاهێنراون بۆ پێشوازی له‌نه‌خۆشانی قه‌زاكه‌‌. 

داری نه‌خشه‌سازی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی فریاكه‌وتنی عنه‌ دارشت به‌ هه‌مان مه‌رجاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و كارگێری وه‌ یه‌كه‌ی فریاكه‌وتن کە پێك دێت له‌ دوو قاوش بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئافره‌تان و پیاوان له‌گه‌ڵ هۆڵی پێشوازی نه‌خۆش.

داری دابینكردنی تاقیگه‌ و ده‌رمانخانه‌ و قاوشی نه‌شته‌رگه‌ری بچوك و قاوشی پزیشكان گرته‌ ئه‌ستۆ به‌ نوێترین ته‌قه‌نی سه‌رده‌م پێداویستی تاقیگه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی ٢٤ كاتژمێر هه‌موو ڕۆژێك له هه‌فته‌‌ خزمه‌تی هاوڵاتیان به‌رده‌ستبێت. 

كۆمه‌ڵگای فریاكه‌وتنی عنه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار هه‌ڵسا به‌ دابینكردنی ئۆتۆمبيلی فريا گوزاری خێرا بۆ گواستنه‌وه‌ی حالەتی فریاكه‌وتن. 

به‌پێی  ئامارەکانی  پرۆژه‌كه‌، ڕۆژانە‌ زیاتر له‌ ١٠٠ هاوڵاتی سوودمه‌ند ده‌بن. 

بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷

ئیمەیل: daryhuman@gmail.com
وێبسایت: http://daryhuman.org
لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman

 


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :
كۆمانتەكان :
  • Sabah Hussein Ali
    Sabah Hussein Ali
    5 ساڵ پێش

    We thank you for your efforts and your efforts to achieve the safety and health needs of people in the camps in Nineveh province. We appreciate your efforts in doing so. We seek here to support you in your charitable endeavors. These camps are supervised by Hammam al-'Alil camp. There are a lot of volunteers from the people of Mosul in this camp. They are obviously very far away from the camp and need transportation to reach the camp. Unfortunately, the drivers often refrain from transporting volunteers from areas They are housed in a camp where the driver design areas away from housing for the purpose of transporting volunteers. We hope that the camp official will be informed of the need to transfer the volunteers to the camp from their areas of residence, because it is important to increase the volunteer's desire to go to the camp ... Greetings to you and thank you for your valuable efforts.

    وەڵام