حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
لە بودجەی داری خۆی ... نۆرینگەکانی داری لە بەغداد و دیوانییە خزمەتی خۆڕایی پێشکەش دەکەن بۆ ۳٠٠٠ هاوڵاتی مانگانە

هەر دوو نۆرینگەی پزیشکی ڕێکخراوی داری مرۆیی لە پارێزگای بەغداد و پارێزگای دیوانییە بەخۆڕایی خزمەتی پزیشکی و تەندروستی پزیشکی پێشکەش بە زیان لێکەوتووان، ئاوارەکان، خانەوادەی شەهدان وبرینداران دەکات بە نزیکەی ۳,٠٠٠ خەڵک مانگانە لێی سوودمەند دەبن كە هەموو تێچووەکان داری خەرجی دەکات.

نۆرینگەی داری لەبغداد لەسەرەتای کردنەوەی لەبەرواری ۹ی ۹ی ۲٠۱٤ لە صالحیە ـ کرادە مریم، خزمەت پێشکەش بەوانەی سەرەوە باسکران دەکات لە کاتژمێر ٤ی ئێوارە تاکو ۷ی شەو هەموو ڕۆژانێکی هەفتە جگە لە هەینی و شەممە دوای ئەمەش بەباشترین شێواز و تەقەنی ئامادەکراوە لە کارمەندانی تەندروستی،پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی و دەرمانی پێویست ئامادەکراوە.

نۆرینگەی داری لەبغداد چارەسەری پزیشکی پێشکەش بە نزیکەیی ۱٥٠٠ هاوڵاتی دەکات، یەکەکان بریتین لە یەکەی ڕاوێژکاری گشتی، یەکەی ددان و تاقیگە و دەرمانخانە و بەشی پەرستاران لەگەل یەکەی کارگێڕی ڕاسپێردراوە بۆ گواستوەی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە احالە هەیە.


نۆرینگەی داری لە دیوانییە لەسەرەتای کردنەوەی لەبەرواری ۱ی ٤ی ۲٠۱۸، خزمەتی پزیشکی و تەندروستی پزیشکی پێشکەش بە زیان لێکەوتووان، خانەوادەی شەهیدان وبرینداران دەکات، نزیکەی ۱۲٠٠ هاوڵاتی لێی سوود مەندن مانگانە.

نۆرینگەی داری لە دیوانییە کە دەکەوێتە گەرەكی الحکیم، لە کاتژمێر ٤ی ئێوارە تاکو ۷ی شەو هەموو ڕۆژانێکی هەفتە جگە لە هەینی و شەممە کراوە دەبێت، بۆ هەمووان بەخۆڕایی دبێت و لە بودجەی ناوخۆی ڕێکخراوی داری مرۆیی دەبێت.

 

 

 

بۆ زانیاری زیاتر و بەخشین و هاوکاری مرۆیی لە ڕیزی ڕێکخراوی داری مرۆیی پەیوەندی بکەن بە ژمارە: ٠۷۷۳٠۲٦٦۲۷۷ ـ ٠۷۷۳٠۲٥٥۲۷۷

ئیمەیل: daryhuman@gmail.com
وێبسایت: http://daryhuman.org
لاپەڕەی فەرمی فەیسبووک: www.facebook.com/daryhuman


بۆ پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی داری مرۆیی:
daryhuman@gmail.com
Info@daryhuman.org
alaa@daryhuman.org

 


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :