حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
ڕێکخراوی داری هۆشیاری و چارەسەری  پيشکەشی ۱۱٥٠ قوتابی دەکات لە قوتابخانەکانی دیوانییە

ڕێخراوی داری مرۆیی هەڵسا بە جێبەجێکردنی دوو پرۆگرام بۆ هۆشیاری تەندروستی و چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشیەکانی پێست و کێشەی ددانەکان کە ۱۱٥٠ قوتابی گرتەوە لە پارێزگای دیوانییە.

پرۆگرامەکە جێبەجێ کرا لە قوتابخانەی (۱٤ ی تەموزی بنەڕەتی تێکەڵاو) و(رەیانی بنەڕەتی تێکەڵاو) کە دەکەنە یەکێک لەگوندەکانی نزیک لەشەقامی (دیوانییەـ سینیە)

پڕۆگرامەکان پێشکەش کردنی سیمینار لەسەر بابەتی هۆشیاری پاکوخاوێنی گشتی و ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی لەلایەن پزیشکانی شارەزاوە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی پێست و توشبوونی مێرولە و بۆئەوانەش کەدەناڵێنن بەنەخۆشیەکانی دەم وددان.

وەهەروەها پرۆگرامەکە ئەنجامدانی چارەسەری مەیدانی بۆ نەخۆشانی تووشبوو، کەهەندێکیان گوازرانەوە بۆ نۆرینگەی خێخوازی داری لەدیوانییە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، وە داری هەڵستا بەدابەشکردنی شامپۆی چارەسەرکردنی حالەتانی تووشبوو بۆ ٦٠ قوتابی، پشکنینی ددان بۆ ۲٠٠ قوتابی، ۲٠٠ پارچە جێلی خاوێنکەرەوەو، وەهەروەها دابەشکردنی ۸٠ یاری بەسەر قوتابیان.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :