حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
 ڕێکخراوی داری چارەسەر و پشکنین بۆ ١٤٢٣١٧هاوڵاتی دەکات بەپێشکەشکردنی خزمەتی پزیشکی گشتگیر لەمانگی حوزیران دا.

ڕێکخراوی داری مرۆيی خزمەت گوزاری پزیشکی گشتگیر پيشکەش بە ١٤٢٣١٧ هاوڵاتی دەکات لە بنکە و نۆرینگە و نەخۆشخانەکانی بەڕيوەدەبريت لەلایەن داری لە پاريزگاکانی موسڵ و انبار و بەغداد و دیوانیە لەماوەی مانگی حوزیرانی ساڵی ٢٠١٩ 


ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له‌ ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪WHO له بنکەی تەندروستی‌ داری ١ (٣٤٩٠)هاوڵاتی، و لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٢ (١١٨٧) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٨ (٤١٤١) وە لە داری ٤ (٣٠٢٥)  هاوڵاتی. هه‌روه‌ها نۆرینگه‌ گه‌ڕۆكه‌كان كه‌ كارده‌كه‌ن له‌م چوارشوێنه‌ی وه‌ك خالدیه‌، هیت، بغدادی و فوڕات خزمه‌تی (٧٦٧٧) هاوڵاتی كراوه‌.

ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ هۆڵه‌كانی له‌دایك بوون له‌ گه‌ڕه‌كی به‌كر له‌ ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪WHO گه‌یشته‌ (٢٧٥٥) هاوڵاتی كة ٣٠ لةوان لةدايكبووني سروشتي بوون، بنكه‌ی فریاكه‌وتنی عنە کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪‪WHO گه‌یشته‌ (١٤١٩) هاوڵاتی. وەهەروەها بنکەی تەندروستی و ئەمبوڵانسەکەی تل رومانە لە قائم خزمەتی ٣٨٦٨هاوڵاتی کردووە بەپاڵپشتی ڕيکخراوی تەندروستی جیهانی WHO. 

له‌ پارێزگای موسڵ بنكه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له‌خزماتی هاوڵاتیان دابوون، كه‌ پاڵپشتی دەكرێ  له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪ WHO  له بنکەی تەندروستی‌ داری ٥ پێشوازیان له‌ (١٢٨٢٠) هاوڵاتی كردووه‌، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٦(١٥٧٤٩) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٩ (٤٧٥٢)، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری سنونی(١٢٩٥٦) هاوڵاتی، وە لەبنکەی تەندروستی داری  ۷ (٥٣٤٥) نۆرینگه‌ گه‌رۆكه‌كانی داری خزمه‌تی (٣٨٤٠٣) هاوڵاتی كراوه‌، وەهەروەها لە بنکەی تەندروستی تل مرك لە ناحیەی زومار خزمەتی ٢٦١٢هاوڵاتی کردووە. 



وه‌ نۆرينگه‌ی ته‌ندروستی ئافره‌تان له‌ بنكه‌ی تەندروستی داری ٥ و سەلامیە بە سپۆنسەری UNFPA، یەکەميان پێشوزاری کرد لە (١٤٣٩) هاوڵاتی و دووەميان لە (٩٠٢) هاوڵاتی،   هه‌روه‌ها داتای مانگانه‌ بۆ سه‌ردانی كه‌رانی هاوڵاتیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حمام علیل - به‌شی فریاكه‌وتن به‌ پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گەیشتە ٢٠٢١، کە (١٦٦) نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراو (٢٤٢) نەشتەرگەری بچوک ئەنمجام درا. وه سەردانيکەرانی‌ به‌شی ئافره‌تان و له‌دایك بوون، بە هاوکاری دارایی  UNFPA، گه‌یشته‌ (٣٤٤٨) هاوڵاتی وە هەروەها  (٢٢٩) حالتی لەدايکبوون و نەشتەرگەری منداڵبوون هەبوون.

له‌هه‌مان كاتدا نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆماری گشتی به‌پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی  ‪ WHO (٩٠٩٢) هاوڵاتی سه‌ردانیان كردووه‌، له‌نێوانیان دا (٦٢٦) هاوڵاتی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ ئانجام دراوه‌، (٤٤٥) نه‌شته‌رگه‌ری بچووكی بۆكراوه‌. وە لە هەمان کاتدا، نەخۆشخانەی بەتولی ئافرەتان لە موسل ، توانی پێشوازی لە ٢٨١٤ هاوڵاتی بکات، له‌نێوانیان دا (٤٥٤) هاوڵاتی بە لەدایک بوونی سروشتی لەدایک، (٢٦٨) نه‌شته‌رگه‌ریان بۆكراوه‌.
‫                                                             

له‌ به‌غداد نۆرينگه‌ی خێرخوازی داری پێشوازی له‌ (٦٧١) هاوڵاتی كردووه‌، وه‌ نۆرینگه‌ی خێرخوازی داری له‌ دیوانیه‌ خزمه‌تی پێشكه‌ش به‌ هاژاران و كه‌مده‌رامه‌تان كردووه‌ له‌مانگێك (١٧٣١) هاوڵاتی بووە.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :