حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
 ڕێکخراوی داری چارەسەر و پشکنین بۆ ١٥٢٢٥٢هاوڵاتی دەکات بەپێشکەشکردنی خزمەتی پزیشکی گشتگیر لەمانگی تموزدا دا

ڕێکخراوی داری مرۆيی خزمەت گوزاری پزیشکی گشتگیر پيشکەش بە ١٥٢٢٥٢ هاوڵاتی دەکات لە بنکە و نۆرینگە و نەخۆشخانەکانی بەڕيوەدەبريت لەلایەن داری لە پاريزگاکانی موسڵ و انبار و بەغداد و دیوانیە لەماوەی مانگی تموز ساڵی ٢٠١٩ 


ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له‌ ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪WHO له بنکەی تەندروستی‌ داری ١ (٣٨٥٨)هاوڵاتی، و لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٢ (٤٩٨٧) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٨ (٤١٣٢) وە لە داری ٤ (٣٩٣٣)  هاوڵاتی. هه‌روه‌ها نۆرینگه‌ گه‌ڕۆكه‌كان كه‌ كارده‌كه‌ن له‌م چوارشوێنه‌ی وه‌ك خالدیه‌، هیت، بغدادی و فوڕات خزمه‌تی (٧٩٩١) هاوڵاتی كراوه‌.

ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ هۆڵه‌كانی له‌دایك بوون له‌ گه‌ڕه‌كی به‌كر له‌ ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪WHO گه‌یشته‌ (٢٤٨٢) هاوڵاتی كة ٢٥ لةوان لةدايكبووني سروشتي بوون، بنكه‌ی فریاكه‌وتنی عنە کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪‪WHO گه‌یشته‌ (١٣٨٦) هاوڵاتی. وەهەروەها بنکەی تەندروستی و ئەمبوڵانسەکەی تل رومانە لە قائم خزمەتی ٣٦١٤هاوڵاتی کردووە بەپاڵپشتی ڕيکخراوی تەندروستی جیهانی WHO. 

له‌ پارێزگای موسڵ بنكه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له‌خزماتی هاوڵاتیان دابوون، كه‌ پاڵپشتی دەكرێ  له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪ WHO  له بنکەی تەندروستی‌ داری ٥ پێشوازیان له‌ (١٣٩٥٢) هاوڵاتی كردووه‌، وە لە بنکەی تەندروستی داری ٦(١٤٣٨٠) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٩ (٣٦٤٠)، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری سنونی(١٢٩٣٨) هاوڵاتی، وە لەبنکەی تەندروستی داری  ۷ (٥٤٣٤) نۆرینگه‌ گه‌رۆكه‌كانی داری خزمه‌تی (٣٩٩٥٢) هاوڵاتی كراوه‌، وەهەروەها لە بنکەی تەندروستی تل مرك لە ناحیەی زومار خزمەتی ٢٧٤٦هاوڵاتی کردووە. 


وه‌ نۆرينگه‌ی ته‌ندروستی ئافره‌تان له‌ بنكه‌ی تەندروستی داری ٥ و سەلامیە بە سپۆنسەری UNFPA، یەکەميان پێشوزاری کرد لە (١٧٨٥) هاوڵاتی و دووەميان لە (٩٨٩) هاوڵاتی،   هه‌روه‌ها داتای مانگانه‌ بۆ سه‌ردانی كه‌رانی هاوڵاتیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حمام علیل - به‌شی فریاكه‌وتن به‌ پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گەیشتە ٣٩٥١، کە (١٩٢) نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراو (١٢٩) نەشتەرگەری بچوک ئەنمجام درا. وه سەردانيکەرانی‌ به‌شی ئافره‌تان و له‌دایك بوون، بە هاوکاری دارایی  UNFPA، گه‌یشته‌ (٣٢١٤) هاوڵاتی وە هەروەها  (٢٧٧) حالتی لەدايکبوون و نەشتەرگەری منداڵبوون هەبوون.

له‌هه‌مان كاتدا نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆماری گشتی به‌پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی  ‪ WHO (١١٤٤٨) هاوڵاتی سه‌ردانیان كردووه‌، له‌نێوانیان دا (٩١٠) هاوڵاتی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ ئانجام دراوه‌، (٥٢٤) نه‌شته‌رگه‌ری بچووكی بۆكراوه‌. وە لە هەمان کاتدا، نەخۆشخانەی بەتولی ئافرەتان لە موسل ، توانی پێشوازی لە ٣٣٥٦ هاوڵاتی بکات، له‌نێوانیان دا (٥١١) هاوڵاتی بە لەدایک بوونی سروشتی لەدایک، (٣١٠) نه‌شته‌رگه‌ریان بۆكراوه‌.
‫                                                             

له‌ به‌غداد نۆرينگه‌ی خێرخوازی داری پێشوازی له‌ (٨٢٦) هاوڵاتی كردووه‌، وه‌ نۆرینگه‌ی خێرخوازی داری له‌ دیوانیه‌ خزمه‌تی پێشكه‌ش به‌ هاژاران و كه‌مده‌رامه‌تان كردووه‌ له‌مانگێك (١٢٥٨) هاوڵاتی بووە.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :