حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
ڕێکخراوی داری چارەسەر و پشکنین بە خۆرایی پيشکەش بە 119916 هاوڵاتی دەکات  لەماوەی مانگی شوباتدا.

ڕێکخراوی داری مرۆيی خزمەت گوزاری پزیشکی گشتگیر پيشکەش بە 119916 هاوڵاتی دەکات لە بنکە و نۆرینگە و نەخۆشخانەکانی بەڕيوەدەبريت لەلایەن داری لە پاريزگاکانی موسڵ و انبار و بەغداد و دیوانیە لەماوەی مانگی شوبات ساڵی ٢٠٢٠ 


ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له‌ ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪WHO له بنکەی تەندروستی‌ داری ١ (٣٩٨٧)هاوڵاتی، و لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٢ (٣٠٠٨) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٨ (٤١٧٤) وە لە داری ٤ (٢٥١٣)  هاوڵاتی. هه‌روه‌ها نۆرینگه‌ گه‌ڕۆكه‌كان كه‌ كارده‌كه‌ن له‌م چوارشوێنه‌ی وه‌ك خالدیه‌، هیت، عنە، القائم، بغدادی و فوڕات خزمه‌تی (11165) هاوڵاتی كراوه‌.

ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ هۆڵه‌كانی له‌دایك بوون له‌ گه‌ڕه‌كی به‌كر له‌ ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪ یەکەمیان WHO گه‌یشته‌ (٣٣١٠) هاوڵاتی كة ٥٢ لةوان لةدايكبووني سروشتي بوون. بنكه‌ی فریاكه‌وتنی عنە کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪‪WHO گه‌یشته‌ (١٤٤٧) هاوڵاتی. وەهەروەها بنکەی تەندروستی و ئەمبوڵانسەکەی تل رومانە لە قائم خزمەتی ٣١٦٨  هاوڵاتی کردووە بەپاڵپشتی ڕيکخراوی تەندروستی جیهانی WHO. 

له‌ پارێزگای موسڵ بنكه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له‌خزماتی هاوڵاتیان دابوون، كه‌ پاڵپشتی دەكرێ  له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪ WHO  له بنکەی تەندروستی‌ داری ٦(١٠٤٦١) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٩ (٣٠٩١)، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری سنونی(10988) هاوڵاتی، وە لەبنکەی تەندروستی داری  ۷ (٣٣٧٠) نۆرینگه‌ گه‌رۆكه‌كانی داری خزمه‌تی (٣٩٤٥٩) هاوڵاتی كراوه‌، وەهەروەها لە بنکەی تەندروستی تل مرك لە ناحیەی زومار خزمەتی ١٨٢٥هاوڵاتی کردووە. 

داتای مانگانه‌ بۆ سه‌ردانی كه‌رانی هاوڵاتیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حمام علیل - به‌شی فریاكه‌وتن به‌ پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گەیشتە ٤٦٤، کە (٥) نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراو (٦) نەشتەرگەری بچوک ئەنمجام درا. وه سەردانيکەرانی‌ به‌شی ئافره‌تان و له‌دایك بوون، بە هاوکاری دارایی  UNFPA، گه‌یشته‌ (٢٠٤) هاوڵاتی وە هەروەها  (١٢) حالتی لەدايکبوون و نەشتەرگەری منداڵبوون هەبوون.

له‌هه‌مان كاتدا نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆماری گشتی به‌پاڵپشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی  ‪ WHO (١١٤٣٤) هاوڵاتی سه‌ردانیان كردووه‌، له‌نێوانیان دا (٧٧٨) هاوڵاتی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ ئانجام دراوه‌، (٣٣٧) نه‌شته‌رگه‌ری بچووكی بۆكراوه‌. وە لە هەمان کاتدا، نەخۆشخانەی بەتولی ئافرەتان لە موسل ، توانی پێشوازی لە ٣٢١٠هاوڵاتی بکات، له‌نێوانیان دا ٤٢٠ هاوڵاتی بە لەدایک بوونی سروشتی لەدایک، ٣٢٣) نه‌شته‌رگه‌ریان بۆكراوه‌.
‫                                                             

له‌ به‌غداد نۆرينگه‌ی خێرخوازی داری پێشوازی له‌ (١٤٣٠) هاوڵاتی كردووه‌، وه‌ نۆرینگه‌ی خێرخوازی داری له‌ دیوانیه‌ خزمه‌تی پێشكه‌ش به‌ هاژاران و كه‌مده‌رامه‌تان كردووه‌ له‌مانگێك (١٢٠٨) هاوڵاتی بووە.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :