حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
پێکەوە دژی کۆڕۆنا داری خەڵکی هۆشیار دەکاتەوە لە شاری بغداد

 

بەردەوامی هۆشیاریەکان دژی کۆرۆنا... هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی لەلایەن ڕێکخراوی داری لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە دەست پێکردووە لە شاری بغداد لە ڕووبەڕوووبونەوەی ڕێگەگرتن لە بڵوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا
 
تیمی راهێنراوی پزیشکی داری لە ۲٠ خۆبەخش پێکهاتبوو لەرۆژی هەینی هەڵسان بە ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی لەگەرەکی منسور،کە ئەویش ئەوەبوو چۆن بەشێوەیەکی زانستی ڕێگری بکەن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، روونکردنەوەی نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرەڕای دابەشکردنی زیاتر لە ٦٠٠ دەمامک ١٠٠٠ جوت دەستکێشی پزیشکی و ۲٠٠٠ هەڵواسراوەی تەندروستی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وە ۱٠٠٠ بروشور..
 
داری بەپێویستی دەزانێ سوپاس و پێزانینی سەرجەم بەشداربووان بکات کە بەشداربوون لەم هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەیەی خۆپاراستنی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هیوا خوازین هەموولایەک تەندروست بن.

بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :