حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr

ژیان نامەی تەواوی نەخۆش عبدالکریم اسماعیل (٦٥) ساڵ لە گەڕەکی تل مرك ژیان دەکات لە ناحیەی زوومار لە قەزای تلعفر خۆرئاوای موصل، ئەگەر هەر لەسەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشی پێویست بوو ببرێتە
نەخۆشخانە و بەشێوەی بەردەوام پشکنینی بۆ ئەنجام بدرێت.

عبدالکریم لەنەخۆشخانە ماوە بۆ ماوەی۷ ڕۆژ بەڵام باروودۆخی تەندروستی بەرەوخراپی رۆیشت سەرەڕای چارەسەری لەلایەن پزیشکان، کە دەناڵێنێت بەهۆی بەرزبوونەوە پاڵەپەستۆی خوێن  و لەکارکەوتنی گورچیلە و تەنگە نەفەسی و بێ هۆشی، کاتێك پزیشکەکە داوای لە منداڵەکەی کرد عون الدین عبدالکریم ۳٦ ساڵ دەرچوونی لەنەخۆشخانە و گواستنەوەی بۆ ماڵەوە، تەنها چەند کاتژێرك جیاو بو لەگەڵ ژیان، لەو ساتەوە بەرهەڵستی خانەوادەی دەستی پێکرد و وەڵامەکە بۆیان لەلاین پزیشك بێ هیوا بوو & 39;&39; ناتوانین بیهێڵینەوە و مانەوەی لەنەخۆشخانە بێ هیوایە& 39;&39;
ئەم نیقاشە بەردەوام بوو لەنێوان هاوەڵی نەخۆش و پزیشکەکە کاتێك وەڵامەکە بێ هیوا بوو وە کوری عبدالکریم بە دڵێکی پڕ لەخەمەوە گوتی لێگەرێ با نەخۆشخانە جێ بهێلین و پاشان بڕۆین بۆ کۆمەڵگای فریاگوزاری تل مرك لەم ساتەوە زانیان کەوا شوێنێکی نوێ هەیە وە زانیان مرۆڤ دۆستی هەیە.
کاتێك تەنها عون الدین ڕازی ببێت، بۆ گواستنەوەی باوکی & 39;&39; کۆمەڵگەی فریاگوزاری و هۆڵی لەدایك بوونی تل مرك & 39;&39; سەر بە ڕێکخراوی داری مرۆیی بە هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە دابەش دەبێت بۆ سەر دوو بەش: یەکەم هۆڵی فریاکەوتن بۆ چارەسەری باری لەناکاو و دووەم هۆڵی لەدایك بوون بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری لەدایك بوونی سروشتی، کە نزیکەی ۱۷٥٠٠٠ لە گوند و ناحیە نزیکەکانی ئەم کۆمەڵگایە. 
کادیرەکانی پزیشکی ناو بنکەکە بەشێوەی ۲٤ کاتژمێر بۆ وەرگرتنی حالەتەکانی لەناکاو، بۆ وەرگرتنی عبدالکریم وە گوێیانگرت لە نەهامەتی و چیرۆکی ئەم بەڕێز، کە هەردوو پزیشك عمر احمد ۳۹ ساڵ و حازم محمد ۳٠ بۆ سەرپەرشتی کردنی تەواوی باری ئەم نەخۆشە و پێدانی چارەسەری  تەواو.
وە پزیشك دەڵێت عمر : نەخۆشەکەمان وەرگرت (عبدالکریم) کە دەناڵێنێت بە ئازاری دڵ و لەکارکەوتنی گورچیلە و تەنگەنەفەسی، باری قورسی ئەم نەخۆشە بۆ ئەم بنکەیە مرۆڤ دۆستی بەدەردەکەوێت سەرەڕای ئەوە کە ئیمکانیاتی ئەم بنکەیە بەراورد ناکرێ بەنەخۆشخانە، کەوا ئەم نەخۆشە لەژێر چاودێری پزیشکی تەواو دایە و پشکنینی بەردەوام و پێدانی چارەسەری گوننجاو تاوەکو بارودۆخی تەندروستی بەرەوباشت دەڕوات ڕۆژ دوای ڕۆژ.
وە عون الدین کوڕی نەخۆش & 39; ئەم گرینگ پێدانە و چاودێرەی کەوا پێشکەشی دەکرێ لەم بنکەیە سوپاس و پێزانین پێشکەشکرد بۆ پزیشك و ستافی تەندروستی و کارگێڕی کۆمەڵگا، وە ئامێر و پێداویستیە پزیشکیانەی لە نەخۆشخانەی ناوبراو هەیە زۆر پێشکەوتووترە بەڵام رۆحی مرۆڤایەتی وکارکردنی پێکەوەی ڕەنگی داوەتەوە لەم بنکەیە ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە ڕزگارکردنی ژیانی ئەم نەخۆشە.
چیرۆکی ( عبدالکریم اسماعیل) لەو چیرۆکانەیە کە نوسراوەتەوە بەشێوەی دووبارە کەزۆر گوێ بیست بووین، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەوڵ و کۆششەی کە پزیشکان و کادیری پزیشکی و هەموو لایەك ئەنجامی دەدەن لەپێناو گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاری چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشان، ئەمەش نمونەیەکە لە چیرۆکی سەرکەوتن بەسەر نەخۆشی لەو چیرۆکانەی کە ڕێکخراوی داری مرۆیی ئەنجامی دەدات.


بڵاوكردنەوە:

تاگەكان : 39;' , 39;' , 39;

زیاد كردنی كۆمانت :