حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
نۆرینگە گەرۆکەکانی داری و هاوبەشەکانی لەخزمەت دورناکەوێتەوە لە هاوڵاتیان.. بەخشینەوەی ژیان بە ' محمود ' چیرۆکی سەرکەوتن لە نۆرینگەی ژمارە ۷


لە دوورترین خاڵی پارێزگای نینوی باکوری عێراق و انبار و خۆرئاوای پێناچێت سەرسوڕهێنەر بێت کە کۆبوونەوەی هاوڵاتیان ئەنجام دەدەرێ بەتەواوی ڕەگەز و تەمەن و لەوانە منداڵ لە ڕۆژانی گەرمی هاویندا یاخود ساردی زستاندا شتێك هەیە کە دابەش دەکرێ یاخود دەفرۆشێت.
بەڵام هەروەها کاتێك نۆرینگەی داری زیاتر نێزیك دەبێتەوە دەبینی کەوا نۆرینگەی پزیشکی هەڵگری لۆگۆی ڕێکخراوی مرۆیی پێوەیە بەناوی & 39; داری  & 39; و هاوبەشە دولیەکان سەرەکیترینیان بەهاوکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کاتێك دڵنیادەبیتەوە دەبینی کەوا خزمەتگوزاری پزیشکی خۆڕایی پێشکەش دەکات بۆ چینی فەقیر لە دانیشتوانی ناوچەکە لە شوێنە دورەکان یاخود زیان لێکەوتوو لە جەنگ بەهەر هۆیەك كەوا خزمەتگوزاری پزیشکی بەردەست نەبێت لەڕێگای ئاوارەبوونی ناچاری

کەوا نۆرینگە گەڕۆکەکانی داری کەوا بەیانی هەموو ڕۆژێك لەهەفتە بەپێی ناوچەی جوگرافی دیاریکراو بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی، بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی داری مرۆیی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ژمارەی سودمەندبووان لە نۆرینگە گەڕۆکەکان لەنێوان (۱٠٠) بۆ (۱٥٠) سەردانی کەری ڕۆژانە کە دەکاتە (۲٠٠٠) بۆ (۲٥٠٠) هاوڵاتی مانگانە کە خزمەتی تەندروستی خۆڕایی پێشکەشکراوە.
ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ۳٠ی ۸ی ۲٠۲٠ نۆرینگەی گەڕۆکی ژمارە ۷ بە هاوکاری دارایی )IHF) بەرەو ناوچەی اصلاح لە  دیوی ڕاستی موصل کەوتە ڕێ بەتەواوی کارمەندەکانی لەسەروی هەمووشیان دکتۆرە & 39; اسماء المولی & 39; (۲۷) ساڵ بۆ گەیشتن بە شوێنی تایبەت بەوەرگرتنی نەخۆشان، کاتژمێر ۱٠ ی بەیانی & 39; محمود معیوف& 39; (٦٥) ساڵ گەیشتە شوێنەکە و دەیناڵاند بەهۆی هەناسە تەنگی، وە ماندوێتی و هەناسەسواری بەتەواوی باڵیان بەسەردا کێشابوو و هاوەڵی کوڕەکەی & 39; عبدالمحسن محمود & 39; (۳۲) ساڵ.
دکتۆر اسماء بانگی تیمی ناوبراوی کرد بۆ گواستنەوەی بۆ شوێنی دیاریکراو لە ناو نۆرینگەی گەڕۆك بۆ پشکنینی سەر قەرەوێلە بەشێوەی دانیشتن بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکەی کە هەڵئاوسانی سیەکانی هەبوو بەهۆی ڕاوەستانی دڵەکان بڕیاردرا کەوا نەخۆش بەشێوەی دانیشتن بهێڵرێتەوە پێدانی ئۆکسجین و دەرزی لازیکس امپول (۲) کەوا بەردەستە لە دەرمانخانەی دەرمانخانە وە بەشێوەی بەردەوام پشکنینی دەوری بۆ پاڵەپەستۆی خوێن.
دکتۆرە اسماء: بڕیاریدا محمود بە ناو نۆرینگە بمێنێتەوە بۆ ماوەی سەعاتەك و نیو لەم ماوەیەدا تیمەکانی نۆرینگە خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرونی پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی بارودۆخی نەخۆش بەرەوباشی بڕوات و بتوانرێت بگەیندرێتە نۆرینگەی تایبەت بە چارەسەری وردی نەخۆشیەکە.

بەڵام عبدالمحسن کوڕی نەخۆش محمود گوتی: باوکم و تەواوی ئەندامانی خێزانکەمان ڕێگریانکرد لەگواستنەوەی باوکم بۆ هەر نەخۆشخانەیەك لەبەر ترسی تووشبون بە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وە گوتی ئێمە هیوامان لەدەستدابوو لەگەیشتن بەهەر خزمەتێکی پزیشکی لەشوێنێکی تر بەهۆی بونی مەترسی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تەنها بۆ چونی نەخۆشەکان بۆ نۆرینگەی گەڕۆکی داری کە نزیکە لە شوێن و ناوچەکەمان، لەهەمان کاتدا نەخۆش عبدالمحسن شیکردەوە دوای باشتربوونی بارودۆخی ئەو خزمەتەی پێشکەشدەکرێ بۆی و خێرایی سودمەندبوون لە تیمێکی نۆرینگە بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆش بەشێوەی خێرا & 39; بڕوام نەبوو نۆرینگەیکی وەها بتوانێت بەم شێوەیە باشترین خزمەتگوزازی تەندروستی پێشکەشبکات& 39;  
ژیانی محمود ڕزگارکرا و لەسەر پێکانی خۆی وەستا و گەڕایەوە ماڵەوە و خانەوادەکەی چیرۆکی سەرکەوتن دەنووسنەوە و سوپاسی پزیشکان و کارمەندانی ناو نۆرینگەی ژمارە ۷ کرا سەرەڕای سنورداری کاروبارەکەیان بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی بارودۆخەکەی بۆ ڕێکخراوی داری مرۆیی و هاوبەشەنێودەوڵەتیەکان، کاتێکی زۆر دەی ناڵانند لەپێناو گەیشتن بە خزمەتێکی تەندروستی هاوچەرخ  کە ئەمیش نۆرینگەی گەڕۆکی داری مرۆی بوو بۆ ئاسانکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دوور لە دامەزراوە تەندروستیەکان.


بڵاوكردنەوە:

تاگەكان : 39; , 39; 

زیاد كردنی كۆمانت :
كۆمانتەكان :
  • فاروق نذير محمد
    فاروق نذير محمد
    3 ساڵ پێش

    ممرض فني
    معاون طبي
    خريج 2020

    وەڵام
  • فاروق نذير محمد
    فاروق نذير محمد
    3 ساڵ پێش

    نينوى .موصل

    وەڵام