حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
هاوکات لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ خوێندن ڕێکخراوی داری مرۆیی دەستیکرد بەهەڵمەتێکی فراوانی هۆشیاری تەندروستی بۆ قوتابیان و ستافی فێرکاران لە کەمپی ئاوارەکان لە عامریە فلوجە لە پارێزگای ئەنبار.
ئەم هەڵمەتە جێبەجێکرا لەلایەن یەکەی تایبەت لە بنکەی تەندروستی داری ۲ بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی، کە هۆشیاری دژی پەتای کۆرۆنا بد منداڵان و گرینگی خۆپارێزی ئەم پەتایە و پاراستنی دووری کۆمەڵایەتی وەهەروەها شیکردنەوەی چۆنیەتی ناسینەوە و هەڵسوکەوتکردن ئەو حاڵەتانەی کە گومانلێکراون، هەروەها تیشکخستنەسەر گرینگی وەرگرتنی کوتانی منداڵان لەکات و ساتی نۆیدا. ئەم هەڵمەتە پشکنینی چاو بۆ منداڵانی ناوکەمپەکانیشی لەخۆ گرتووە تابەت ئەو قوتابیانەی کەوا نوێ وەرگیراون لەکەمپەکانی عمریە فەلوجە.
ئەمەو زیاتر ڕێکخراوی داری مرۆیی بەڵێندەدات لە بنکە تەندروستیەکان و نۆرینگە گەڕۆکەکان هەڵمەتی زیاتر و فراوانتر ئەنجامدەدات لە قوتابخانەو شوێنە جیاوازەکان لە هەموو عێراق.
بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :