حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
ڕێخکراوی داری مرۆیی لە مانگی تەموزی ساڵی 2021 دا خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بە 90713  کەس کرد بە پاڵپشتی ماددی ڕێکخراوە یارمەتیدەرەکان CARE-UNFPA-IHF-WHO، لەوانە چاودێری تەندروستی سەرەتایی و ئافرەتان، منداڵبوون و حاڵەتە لەناکاوەکان، هەروەها پشتگیری دەروونی، چارەسەری سروشتی، کوتانی منداڵان و کۆڤید 19.
کۆی سودمەندان لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئانبار لە خزمەتگوزاری پزیشکی دابینکراو بە پاڵپشتی ڕێخکراوی تەندروستی جيهانی گەيشتە 62761 کەس ، کە سوودیان لە بنکەی تەندروستی جێگیری داری و نۆرینگە مۆبایلەکان و هۆڵی فریاکەوتن و منداڵبوون هەبوو ، لە کاتێکدا ژمارەی لەدایکبوونەکان ( 123 ) منداڵ بووە .
کۆی گشتی سوودلێکەوور لە خزمەتگوزاری تەندروستی ئافرەتان گەيشتە ( 12124 ) لە پارێزگاکانی  ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەددین کە لە لایەن سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ( UNFPA ) تەرخان کرا ، کە 134 لە دایکبووی سروشتی لە ناویاندا بوو .
هەروەها سەنتەر و کلینیکەکانی داری لە نەینەوا خزمەتی پێشکەشی (6810) کەس کرد کە لەلایەن سندوقی دارایی مرۆیی لە عێراق (IHF) پارەیان بۆ تەرخان دەکرێت ، هاوکات داری خزمەتگوزاری پێشکەش بە 9018 سودمەندی خزمەتگوزاری تەندروستی و ئافرەتان و منداڵبوون کردووە، کە 49 منداڵبوون هەبووە لە ناویاندا لە شاری "ئەنبار" وەک بەشێک لە پرۆژەی ڕێکخراوی (CARE) ی نێودەوڵەتی لە عێراق و حکومەتی ئەڵمانیا.
هەروەها ڕێخکراوی داری مرۆیی بەردەوام بوو لە چالاکییە ئاساییەکانی لە لایەنی هۆشیاری تەندروستی لە ناوچە جیاجیاکاندا بەتايبەت هۆشياری لەسەر ڤايرۆسی کۆڕۆنا و پێدانی ڤاکسین لە هەندێک لە ناوەندەکانیدا ، کە کۆی دانیشتنەکانی هۆشیاری ( 14834 ) بووە ، کە  نزیکەی ( 28, 683 ) سودمەند بوون لەم دانيشتنانە.
بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :
كۆمانتەكان :
  • رنا عدنان محمد مزعل
    رنا عدنان محمد مزعل
    2 ساڵ پێش

    هل احصل على شهادة مشاركة من الدورة أم لا؟؟
    تكون الدورة اون لاين لو حضوري

    وەڵام
  • حنان اكرم طه
    حنان اكرم طه
    2 ساڵ پێش

    ارجو المساعده اني من الموصل الايمن المنطقه القديمه واريد اعالج بنتي عمرها 17سنه الدوره الشهريه تجيها كل 5تشر ارجو منكم المساعده

    وەڵام
  • Arkan Mohammed merza
    Arkan Mohammed merza
    2 ساڵ پێش

    Bio6 help human

    وەڵام