حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
داری خزمەتگوزاری پێشکەش بە ١٠٠٠٠٠ کەس دەکات  و ١٠ شوێن خزمەتگوزاری تێدا وەستاوە بەهۆی نەبووی پاڵپشتی دارایی

رێکخراوی داری مرۆیی خزمەتگوزاری پزيشکی پێشکەشی (93820) کردووە لە مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دا لە بنکە و کلینیکە پزیشکییەکانیدا بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوەکانی  WHO-UNFPA-CARE-IHF، کە خۆی بينيوەتەوە لە خزمەتگوزاری سەرەتایی و تەندروستی ئافرەتان، منداڵبوون و فریاکەوتن و پاڵپشتی دەروونی، چارەسەری سروشتی، وەکوتانی ڤايرۆسی کۆڕۆنا و کوتانی منداڵان. لەهەمان کاتدا، لە چەند شوێنێک خزمەتگوزاری وەستاوە لەم ماوەيەدا.

 

کۆی گشتی سوودمەندبووان لە خزمەتگوزاريەکانی داری لە پاڕێزگاکانی نەينەوا و ئەنباڕ  گەيشتۆتە ٦٠٦١٩ کەس کە بەپاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی تەندروستی جيهانی بووە لە بنکە تەندروستیی جێگیرەکان و کلینیکی گەڕۆک و خزمەتگوزاری فریاکەوتن و هۆڵی لە دايکبوون، وەهەروەها ژمارەی لە دايكبوونەکان گەيشتە ١٣٦ کەس. وە لە هەمان کاتدا ٣٦٢٠ کەس لەپرۆژەی هەڵمەتەکانی کوتانی کۆڕۆنا لە پارێزگای ئەنباڕ بە پاڵپشتی سندوقی یارمەتی مرۆیی سوود مەندبوونە.

 

لە لايەکی ترەوە کۆی گشتی سوودمەندبووەکان لە خزمەتگوزاريەکانی ڕێکخراوی داری بۆ تەندروستی ئافرەتان گەيشتە ١٠٠١٤  کەس لە پارێزگاکانی (ئەنبار و نەينەوا و صلاح الدين) بە پاڵپشتی  دارایی سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) کە ١٨٥ لەدایکبونی سروشتی لەخۆوەگرتووە. لە کاتێکدا داری خزمەتگوزاری گەياندۆتە  ١١٢٧٦ کەس بۆ چاودێریی سەرەتایی تەندروستی و تەندروستی ئافرەتان ٥٣  حالەتی لەدايكبوون لە ئەنبار بوون  لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێکخراوی (CARE) نێودەوڵەتی و حکومەتی ئەڵمانيەوە بووە، کە 8155 کەسيش سوودمەندبوون لە دانيشتنەکانی بەرزکردنەوەی هۆشياری تەندروستی.

 

لە کاتێک ڕێکخراوی داری سێ بنکەی تەندروستی نوێ لە پارێزگای ئەنباڕ کردەوە (ڕافدة، جرجيب، بنکەی تەندروستی گەڕۆک)، بەڵام ١٠ شوێن ئيشکردنی تێدا وەستا بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی دارایی بۆ شوێنە جێگيرەکان و وە گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاسايی بوونەوەی ژيان بۆ کاری حکومی، وە ئەم دوو شوێنەش  هۆڵی لەدايکبوونی (الرمانة و الکرمة) و کلينيکی (الصقلاوية) ی تەندروستی ئافرەتان و پڕۆژەی (CARE) بۆ چاودێری تەندروستی و مناڵبوون و هەردوو بنکەی تەندروستی (الصينية و الزوية) لە صلاح الدين و وەهۆڵی لەدايکبوون لە حمام عليل و کلينيکەکانی (القيروان، وانه، العوينات) بۆ تەندروستی ئافرەتان لە نەينەوا.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :
كۆمانتەكان :
  • حسين محي فندي حسين
    حسين محي فندي حسين
    2 ساڵ پێش

    شكرآ

    وەڵام
  • ابراهيم خالدمحمود عبد الله
    ابراهيم خالدمحمود عبد الله
    2 ساڵ پێش

    خريج اعلام

    وەڵام
  • فائق ابراهيم رشيد عبد الحيالي
    فائق ابراهيم رشيد عبد الحيالي
    2 ساڵ پێش

    متطوع في صفوف منضمة داري

    وەڵام