حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr

لە وەڵامی بەپەلەی داواکاری خەڵکی ناوچە دوورە دەستەکانی باشوری پارێزگای دیوانیە و پێویستی بەپەلەیان بۆ چاودێری تەندروستی، ڕێکخراوی داری مرۆیی هەڵمەتێکی مەیدانی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی وەک پشکنينی پزیشکی و دابين کردنی دەرمان ئەنجامدا. 

تیمی ئەندامان و خۆبەخشانی ڕێکخراوی داری لقی دیوانیە و پزیشکە پسپۆڕەکان و کارمەندانی تەندروستی دیکە، پشکنینی پزیشکيان بۆ (148) نەخۆش لە ناوچەکانی ناوچەی حەمزە (حي الحسين، و العشوائيات) ئەنجامدا، کە دەستنیشانکردنی نەخۆشيە درێژخايەنەکانی وەکو پەستانی خوێن و شەکرە و ڕێنمايی نەخۆشيشی گرتەوە. 

هەروەها کەمپینەکەی داری بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لە دژی نەخۆشییەکان گرتەوە، لەوانە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وە هەروەها دابەشکردنی پێداویستییە تەندروستییەکان و خواردن و جلوبەرگ بۆ زیاتر لە 150 هاووڵاتی کەم داهات ئەنجام درا. 

لەکاتێکدا ڕێکخراوی داری سوپاسی ڕێکخەری کەمپینەکەی خەڵکی قەزای حەمزەی کرد بۆ هاوکاریکردنیان لە سەرکەوتنی کەمپەينەکە، داری ڕۆڵی کەسە خێرۆمەندەکان بەرز 

دەنرخێنێت لە پزیشکە پسپۆڕەکان کە بەشدارییان لەهەڵمەتەکەدا کردووە و هەروەها سەرجەمی ئەندامان و خۆبەخشەکان.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :
كۆمانتەكان :
  • Abdul Jalil Bahra
    Abdul Jalil Bahra
    2 ساڵ پێش

    Hi

    وەڵام
  • م مخدر
    م مخدر
    1 ساڵ پێش

    هل توجد فرصه عمل في هذه المنضمه
    رقمي 07823674206

    وەڵام