حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە زياتر لە ٨٢ هەزار هاوڵاتی دەکات لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢

ڕێکخراوی داری مرۆیی خزمەتگوزاری تەندروستی گشتگيری دابین کرد بۆ (82,928) هاوڵاتی لە بنکە و کلینیکەکانی خۆی لە مانگی٣ ی 2022 بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوەکانی (WHO-IHF)، کە بریتی بوون لە چاودێری تەندروستی سەرەتایی منداڵبوون و فریاکەوتن و پيکووتەی منداڵان. 

کۆی گشتی 44,695 کەس سوودمەند بوونە لە خزمەتگوزاريە پێشکەشکراوەکان لەلايەن داری لە پارێزگای نەينەوا، وە بەم شێوەيەبووە: بنکەی تەندروستی داری 7 لە چيای شەنگال (3,212) کەس لەوانە (8) گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە ئۆتۆمبێلی فرياکەوتن، بنکەی تەندروستی داری 9 لە کەمپی جەدعەدا (2,422) کەس کە 99 نەخۆش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە تێدا بووە، وە بنکەی تەندروستی داری 10 لە سنونێ (5,678) کەس کە لەوانە (1) ڕەوانە کردنی نەخۆش بە ئۆتۆمبيلی فرياکەوتن بۆ نەخۆشخانە، کۆمەڵگەی فرياکەوتن و هۆڵی لەدايکبوونی تەل مەرک (6,526) کەس کە لەوانە (18) ڕەوانە کردنی نەخۆش بە ئۆتۆمبيلی فرياکەوتن بۆ نەخۆشخانە و (71) لەدايکبوونی ئاسایی و (642) دووگيان، وە بنکەی تەندروستی داری الوردية لە بعاج (1179) کەس، بنکەی تەندروستی داری تل بنات (1778) کەس، سەنتەری أبن سینا بۆ تەندروستی دەروونی و چارەسەری سروشتی (1366) کەس، وە کلینیکە گەڕۆکەکانی داری (22,534) کەس سوودمەند هەبوونە. 

کۆی گشتی سوودمەندانی خزمەتگوزاريە تەندروستيەکانی داری لە پارێزگای ئەنبار بريتی بووە لە 29050 کەس کە بەم شێوەيە بووە: بنکەی تەندروستی داری 1 لە کەمپی بزێبز (2205) کەس، بنکەی تەندروستی داری 2 لە عامریەی فەلوجە (1707) کەس، بنکەی تەندروستی داری 8 لە گەڕەکی البکر (3,253) کەس لەوانە (5) ڕەوانە کردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە، بنکەی تەندروستی داری لە رافدة (1337) کەس، بنکەی تەندروستی داری لە جرجيب (1582) کەس لە (7) ڕەوانە کردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە، کلينيکی گەڕۆکی داری لە کیلۆ 18 (2035) کەس، سەنتەری فریاکەوتن ڕومانە (4313) کەس لەوانە (7) ڕەوانە کردنی نەخۆش بە ئۆتۆمبيلی فرياکەوتن بۆ نەخۆشخانە کلینیکی، کلينيکە گەڕۆکەکان (11,821) کەس، هۆڵی لەدايکبوون لە گەڕەکی البکر (797) کەس کە لە نێوانیاندا (45) نەشتەرگەری منداڵبوون و(215) دووگیان هەبوون، لە کاتێکدا کە دانیشتنەکانی هۆشیاریی تەندروستی کە لە بنکەکانی داری و کلینیکەکان ئەنجام دەدرا گەیشتە (9,183) سوودمەندبوو.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :
كۆمانتەكان :
  • ولاء خالد زيدان خلف
    ولاء خالد زيدان خلف
    2 ساڵ پێش

    انا خريجه ان يصح لي العمل معكم اكون في قمه سعاده

    وەڵام
  • Оксана хомдон
    Оксана хомдон
    2 ساڵ پێش

    Я хочу робота

    وەڵام