حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی خۆڕایی پێشکەش دەکات بۆ نزیکەی 69,000 هاووڵاتی لە نیسانی 2022

داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی (68,716) هاوڵاتی کردوە لە سەنتەر و کلينيکەکانی لە مانگی نيسانی ٢٠٢٢، بە پاڵپشتی و کۆمەکی دارایی ڕێکخراوی (WHO-IHF)، کە چاودێری تەندروستی سەرەتایی، منداڵبوون و فرياگوزاری، لەگەڵ پاڵپشتی دەروونی و چارەسەری سروشتی و کوتانی منداڵان و کۆڕۆنا (COVID19) لە خۆگرتووە.

کۆی گشتی سوودمەندانی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە سەنتەر و نۆرینگەکانی داری لە نەینەوا پێشکەشیان کردووە بریتی بووە لە (34,195) و بە جۆرێک دابەشکراون: سەنتەری داری7 لە چيای شەنگال (2898) کە 22 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون بە ئۆتۆمبێلی فرياکەوتن، وسەنتەری داری10 لە سنونێ (4819) سودمەند لە (22) ڕەوانە کردن بۆ نەخۆشخانەکان کراون بە ئۆتۆمبێلی فرياکەوتن، سەنتەری فرياگوزاری و لەدايکبوونی تل مارک (6373) سودمەند وە (22) ڕەوانەکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکان کراون بە ئۆتۆمبێلی فرياکەوتن و(84) حالەتی منداڵبوونی ئاسایی و (623) دووگيان هەبوونە لە نێوان سوود مەندبووان، سەنتەری داری الوردية لە البعاج (1181) سوودمەندبوو، سەنتەری داری لە تل البنات (1325) سوودمەندبوو، کلینیکە گەڕۆکەکانی داریش (17,599) سوودمەنديان هەبووە.

کۆی گشتی سوودمەندانی ئەو خزمەتانەی کە سەنتەر و کلینیکەکانی داری لە ئەنبار پێشکەشیان کردووە ٢٦٦٨١ سوودمەند بوونە، کە بەم شێوە دابەش بوونە: سەنتەری داری ١ لە کامپی بزبز (1676) سودمەند، سەنتەری داری ٢ لە عامریەی فەلوجە (1771) سودمەند، سەنتەری داری ٨ لە حي البکر (2598) سودمەند لە نێوانیان (3) ڕەوانە کردنی نەخۆش هەبووە. سەنتەری داری لە رافدة (1088) سوودمەندبوو کە لەنێوانيان ٣ ڕەوانە کردنی نەخۆش هەبووە، سەنتەری داری لە جرێجب (920) سودمەند کە (12) ڕەوانەکردنی نەخۆشيش هەبووە، کلينيکی گەڕۆکی داري لە کيلو ١٨ (1904) سودمەند، سەنتەری فریاکەوتن وفرياگوزاری الرمانة (4411) سودمەند لەوانە (7) ڕەوانە کردنی نەخۆش هەبووە، کلينيکە گەڕۆکەکانيش (11,873) سوودمەنديان هەبووە، وە هۆڵی لە دايکبوون لە حي البکر (440) سودمەندبوو و (35) کەسيش نەشتەرگەری لەدایک بوونيان بۆ ئەنجام دراوە، کە (156) دووگیان لە نێوان سوود مەندبوان، لە کاتێکدا کە سوودمەندبوانی دانیشتنەکانی هۆشیاریی کە لە سەنتەرەکانی داری و کلینیکەکان گەیشتە (7840) سوود مەندبوو.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :