حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی ٥٠ هەزار سوودمەند دەکات لە مانگی تشرينی دووەمدا

ڕێکخراوی داری مرۆیی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە دامودەزگا تەندروستيەکانی وەکو بنکە تەندروستيە جێگیرەکان و کلینیکە گەرۆکەکان و هۆڵەکانی لەدايکبوون کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پاڵپشتی (WHO) دارایی کراوە، کە لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 زیاتر لە (50) هەزار سوودمەند خزمەتگوزاری وەرگرتووە. 

سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکان لە (نەینەوا، ئەنبار) گەيشتە (51847) سوودمەند کە خزمەتگوزاريەکان پێکهاتبوون لە چاودێری تەندروستی سەرەتایی، منداڵبوون و فریاکەوتن، تەندروستی دەروونی، ڤاکسینی منداڵان، کوتانی کۆڤید-19، هۆشیاری تەندروستی، وە لە هەمان کاتدا بەشداری دانيشتنەکانی هۆشياری تەندروستی گەيشتە (١١٤٢٤) بەشداربوو لە هەردوو پارێزگاکە. 

سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داری لە پارێزگای نەینەوا ژمارەیان (17,795) سوودمەند بووە، کە بەو شێوەیە دابەشکراون: بنکەی تەندروستی داری 7 لە چيای شەنگال (3156) سودمەند، بنکەی فریاگوزاری و هۆڵی لەدايکبوونی تەل مرک (7458) سوودمەند کە لەوانە (66) که لە دایک بوونی سروشتیدا تێدا ئەنجام دراوە، لە کاتێکدا کە یەکەی تەندروستیی دەروونی لە تل مرک لە هەمان بنکە خزمەتگوزاری پێشکەش بە (340) سوودمەند کردوە، بنکەی تەندروستی داری 9 لە کامپی جەدعەدا (2151) سوودمەند، وە کلينيکە گەڕۆکەکانی نەينەوا (٦٤٩٠) سوودمەند. 

هەروەها ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داری لە پارێزگاری ئەنبار گەیشتە (22,628) کە بەم شێوەیە دابەشکراوە: بنکەی تەندروستی داری 1 لە کامپی بزیبز (2902) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری 2 لە عامریة الفلوجة (920) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری الرافدة (1499) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری لە جرجیب (1598) سوودمەند، بنکەی تەندروستی گەڕۆکی کيلو ١٨ (٢٣٥٥) سوودمەند. وە بنکەی فرياگوزاری خێرای رمانة (٨٤٣٦) سوودمەند، و کلينيکە گەڕۆکەکان (٤٩١٨) سوودمەند.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :