حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە (60) هەزار کەس دەکات لە ساڵی 2022 دا وە پرۆژەيەکی تەندروستی ئافرەتان کە لە ساڵی 2023 جێ بەجێ دەکات

نزيکەی ٦٠ هەزار کەس سوودمەندبووە لە خزمەتگوزاريە تەندروستيەکانی ڕێکخراوی داری مرۆیی لەماوەی مانگی کانوونی یەکەمی 2022 دا لەبنکە تەندروستییە جێگیرەکانی و کلینیکی مۆبایل و هۆڵەکانی لە دايکبوون، کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە (WHO) بودجەیان بۆ دابینکراوە، وەهەرەوەها بەپاڵپشتی دارایی سندوقی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ دانيشتوان (UNFPA) و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی راهێنانی تەندروستی ئافرەتان ئەنجام دراوە. 

سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داری لەپارێزگای نەینەوا گەیشتە (24005) سوودمەند، بەم شێوەیە دابەشکراون: بنکەی تەندروستی داری 7 لە چیای شەنگال (3762) سوودمەند، کۆمەلگەی فرياکەوتن و هۆڵی لەدايکبوونی تەل مرک 9093 کەس وە 97 لە دايکبوونی سروشتی ئەنجام دراوە، لە کاتێکدا کە یەکەی تەندروستی دەروونیی خزمەتی (175) سەردانيکەری کردووە، وە بنکەی تەندروستی داری 9 لە کامپی جەدعەدا (4145) سوودمەند، وە کلینیکی موبایلی داری (7005) سوودمەند. 

ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داری لەپارێزگای ئەنبار گەيشتۆتە (22939)، بەم شێوەیەی خوارەوە: بنکەی تەندروستی داری 1 لەکەمپی بازیبز (2694) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری ٢ لە عامرية الفلوجة (803) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری لە الرافدة (١٥١٢)، بنکەی تەندروستی داری لە جرجيب (١٦١٣) سوودمەند، ، بنکەی تەندروستی گەڕۆک لە کیلۆ 18 (2099) سودمەند، ناوەندی فریاکەوتن وە فرياگوزاری رومانا (9442) سودمەند، کلینیيکە گەڕۆکەکان (4776) سوودمەند. جگە لە خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی، منداڵبوون و فریاکەوتن، تەندروستی دەروونی، ڤاکسینی منداڵی و ڤاکسينی کۆڤيد ١٩، دانيشتنی هۆشیاری تەندروستی جێ بەجێ کراوە لەلايەن داری وە سوودمەندان گەيشتونەتە کە (12,892) هاووڵاتی. 

لە ڕێگەی بەرنامەی وۆرکشۆپی ڕاهێنانی تەندروستی ئافرەتان و پلاندانانی خێزان بە پاڵپشتی دارایی سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) و بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی عێراق ٥٩ پزيشک و کارمەندی تەندروستی لە پارێگاکانی (سەلاحەدین، واست، موثانا) ڕاهێنانيان کردووە، کە لە قۆناغی یەکەم (20) ڕاهێنارو، لە قۆناغی دووەم (19) ڕاهێنراو، وە لەقۆناغی سێ يەم (20) ڕاهێنراو، وە هەروەها و ڕێکخراوی سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) بودجەیان بۆ بنکەی تەندروستی التميز لە ناوچەی المهندسين لە پاریزگای بەسڕە دابين کردووە. وە لە کاتێکدا کە ڕێکخراوی داری خولی مەشقی هاوشێوەیی لە ماوەی سالی ٢٠٢٣ جێبەجێ دەکات لەژمارەیەک لەپارێزگاکانی تری عێراق.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :