حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr

ڕێکخراوی داری مرۆیی خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی بە (54405) کەس کرد لە شوباتی 2023 لە بنکە تەندروستییە جێگیرەکانی و کلینیکە مۆبایلەکان و هۆڵەکانی لەدايکبوونی سەر بە رێکخراوەکە. ئەم خزمەتگوزاريانەش بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە (WHO) دابین کراوە، لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە جێ بەجێ کردنی پڕۆگرامی ڕاهێنان لەسەر تەندروستی ئافرەتان کە لەلايەن ڕێخکراوی (UNFPA) پاڵپشتی دارایی دەکرێت. 

ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزاريەکان لە پارێزگای نەینەوا گەیشتە (21,423) کەس، کە بەم شێوەیە بووە: بنکەی تەندروستی داری 7 لەسەر چيای شەنگال (3372) سوودمەند، سەنتەری فریاکەوتن و هۆڵی لە دايکبوونی تل مرک (7,193) سوودمەند کە لەوانە (70) لە دایک بوونی سروشتی هەبوونە، لە کاتێکدا یەکەی تەندروستی دەروونی لەم سەنتەرەدا خزمەتی خۆی بە (154) سودمەند کردووە، وە بنکەی تەندروستی داری 9 لە کامپی جەدعە (4539) سودمەند، و کيلنيکە گەڕۆکەکانی داری خزمەتی (6319) سودمەند کردووە. 

لەبەرامبەردا، لە پارێزگای ئەنبار ژمارەی سوودمەندان گەیشتە (18,797) کەس، بەم شێوەیە: بنکەی تەندروستی داری 1 لە کامپی بزیبز (2,388) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری ٢ لە عامرية الفلوجة (489) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری الرافدة (1,149) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری لە جرجیب (1,362) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری گەڕۆک لە ناوچەی کیلۆ 7 (1,868) سوودمەند، سەنتەری فریاگوزاری و فرياکەوتنی خێرای الرمانة (6,153) سوودمەند، کلينيکە گەڕۆکەکانی داری (5,388) سوودمەند، لە کاتێکدا کە ڕێکخراوەکە دانيشتنی هۆشياری تەندروستی لە هەردوو پارێزگا ی ئەنبار و نەينەوادا ئەنجام داوە وە، وە ژمارەی سوودمەندان لە هەردوو پارێزگاکە گەيشتۆتە (١٣٨٢٥) سوودمەند. 

هەر لەو مانگەدا، لە بەرنامەی وۆرکشۆپەکانی ڕاهێنانی تەندروستی ئافرەتان (خزمەتگوزاری پلاندانانی خێزان، و ئامۆژگاريەکانی دوای لە دايکبوون و لەباربردن) کە لە لایەن سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) پاڵپشتی دارایی دەکرێت وە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێڕاقی، ڕێکخراوی داری ڕاهێنانی بە ٣٦٠ پزيشک کردووە لە پارێزگاکانی (صلاح الدين، واسط ، مثانی، میسان، کەربەلا، نەجەف). ئەمەش بە ٦ قۆناغ جێ بەجێ کراوە: لە قۆناغی یەکەم (60) ڕاهێنراو، دووەم (60) ڕاهێنراو ، سێیەمین (60) ڕاهێنراو ، چوارەم (60) ڕاهێنراو ، پێنجەم (60) ڕاهێنراو ، شەشەمین (60) ڕاهێنراو بوونە.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :