حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr

ڕێکخراوی داری مرۆیی خزمەتگوزاريە پزيشکيەکانی پێشکەشی ٥٦ هەزار سوودمەند کردووە لە مانگی ٣ی ٢٠١٣ دا لە بنکە تەندروستی و کلينيکە گەڕۆکەکانی و هۆڵەکانی لە دايکبوونی سەر بە ڕێکخراودا، ئەمەش بە پاڵپشتی داریی ڕێکخراوی تەندروستی جيهانی (WHO). وە لە هەمان کاردا بەردەوامە لە بەرنامە ڕاهێنانەکانی لە سەر تەندروستی ئافرەتان کە لەلايەن ڕێکخراوی (UNFPA) پاڵپشتی دارایی دەکرێت. 

ژماری سوودمەندان لە خزمەتگوزاريەکانی داری لە پارێزگای نەينەوا بەم شێوەيە بووە: بنکەی تەندروستی داری ٧ لە سەری چيای شەنگال (٣٧٤٧) سوودمەند، کۆمەڵگەی فرياگوزاری و هۆڵی لەدايکبوونی تل مرک (٨٨٢٤) سوودمەند کە تێيدا (٤٧) ئافرەت لەدايکبوونی سروشتيان بۆ ئەنجام دراوە، وە بنکەی تەندروستی دەروونی لە کۆمەڵگەکە خزمەتگوزاری پێشکەشی (٣١٦) کەس کردوە، وە بنکەی تەندروستی داری ٩ لە کەمپی جەدعەدا (٣٥٥٣) سوودمەند، و کلينيکە گەڕۆکەکان (٦٣٧٨) سوودمەند بوونە. 

لە پارێزگای ئەنباردا ژمارەی سوودمەندان گەيشتنە (١٩٥٨٠) کەس، کە بەم شێوەيە بووە: بنکەی تەندروستی داری ١ لە کەمپی بزيبز (٢٣٥٢) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری ٢ لە عامرية الفلوجة (٤٦٨) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری الرافدة (١١٧٠) سوودمەند، کۆمەڵگەی فرياگوزاری و فرياکەوتنی رمانة (٦٩٠١) سوودمەند، کلينيکە گەڕۆکەکان (٥٣١٧) سوودمەند، وە لە هەمان کاتدا ژماری سوودمەندان لە دانيشتنەکانی هۆشياری تەندروستی لە هەردوو پارێزگای ئەنبار و نەينەوا گەيشتە (١٣٥٦٣) کەس. 

وە هەروەها ڕێکخراوی داری بە پاڵپشتی دارایی (UNFPA) بەردەوامە لە ڕاهێنان بۆ پزيشکان و کارمەندانی تەندروستی لەسەر تەندروستی ئافرەتان، کە (٣٦٠) پزيشک و کارمەندی پزيشکی لە پارێزگاکانی (صلاح الدين، واسط، مثنی، ميسان، کربلاء، نجف) ڕاهێنراون، کە لە بەشی یەکەمدا (٦٠) ڕاهێنراو، لە بەشی دووەمدا (٦٠) ڕاهێنراو، لە بەشی سێ يەمدا (٦٠) ڕاهێنراو، لە بەشی چوارەمدا (٦٠) ڕاهێنراو، و بەشی پێنجەم (٦٠) ڕاهێنراو، وە لە بەشی شەشەمدا (٦٠) ڕاهێنراو پێگەينراون.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :