حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr

ڕێکخراوی داری مرۆیی داری خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ (50876) هەزار دابينکردوە لە نیسانی 2023 لە بنکە و سەنتەرە تەندروستییە جێگیرەکانی و کلینیکی گەڕۆک و هۆڵەکانی لە دايکبوون کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پاڵپشتی دارای دەکرێن. 

سوودمەندەکان لە نەینەوا گەیشتن بە (21027) کەس کە بەم شێوەيە دابەشکراون: بنکەی تەندروستی داری 7 لە چیای شەنگال (2991) سوودمەند، کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی لەدایکبوون تل مرک (8695) سوودمەند، لەنێویاندا (90) ئافرەت کە لەدایکبوونێکی سروشتییان هەبووە، لە کاتێکدا یەکەی تەندروستی دەروونی لە کۆمەڵگەکە خزمەتگوزاری بۆ (122) سوودمەند دابین کردووە، بنکەی تەندروستی داری 9 لە کەمپی جەدعە (2998) سوودمەند، وە کلینیکە مۆبایلەکانی داری (6343) سوودمەند هەبوونە. 

ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی لە پارێزگای ئەنبار گەیشتە (17،252) کەس. بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشکراوە: بنکەی تەندروستی داری 1 لە کەمپی بیزیبز (2315) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری الرافدة (1208) سوودمەند، بنکەی تەندروستی لە جريجت (1134) سوودمەند، بنکەی تەندروستی گەڕۆک لە ناوچەی کیلۆ ۷ (1912) سوودمەند، سەنتەری فریاگوزاری و فریاکەوتنی الرمانة (5670) سوودمەند و کلینیکە گەڕۆکەکان (5013) سوودمەند. 

لە بواری هۆشیاری تەندروستی دژ بە نەخۆشییەکان، ڕێکخراوی داری ژمارەیەکی زۆر لە کۆبوونەوەکانی هۆشیاری تەندروستی لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار ڕێکخست و ژمارەی سوودمەندبووان گەیشتە (12،597) هاوڵاتی.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :