حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr

ڕێکخراوی داری مرۆیی لە مانگی ئایاری٢٠٢٣ دا خزمەتگوزاريە تەندروستيەکانی گەياندۆتە (٦٨،١٠٨) هەزار هاووڵاتی لە سەنتەرە تەندروستییە جێگیرەکانی و کلینیکی مۆبایل و هۆڵەکانی لە دايکبوون کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پاڵپشتی داریی دەکرێن.

سوودمەندەکان لە پارێزگای نەینەوا ژمارەیان (٢٣،٢٣٥) کەس بوونە، بەم شێوەيە: بنکەی تەندروستی داری ٧ لە چیای شەنگال (٤،٢٣٥) سوودمەند، کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی لە دايکبوونی تەل مەرەک (٩،٩٣٨) سوودمەند، لەوانە (٧٨) ئافرەت کە لەدایکبوونێکی سروشتییان هەبوو، لە کاتێکدا یەکەی تەندروستی دەروونی لە هەمان کۆمەڵگە خزمەتگوزارییەکانی خۆی بۆ (١٩٩) سوودمەند دابین کرد، سەنتەری داری ٩ لە کەمپی جەعەدا (٢،١٣٦) سوودمەند، کلینیکە گەڕۆکەکانيش خزمەتگوزاريان پێشکەشی (٦٢٦،٩) سوودمەند کردووە.

ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داری لە ئەنبار گەیشتە (٢٠،٢٦٨) کەس. بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشکراوە: سەنتەری داری ۱ لە کەمپی بیزیبز (٠٥٣،٣) سوودمەند، سەنتەری داری الرافدة (۱،۱۹٤) سوودمەند، سەنتەری داری لە جرجیب (۱،۳۰۲) سوودمەند، سەنتەری تەندروستی لە کیلۆ ۷ (۲،۲۹۰) سوودمەند، سەنتەری فریاگوزاری و فریاکەوتنی خێرا الرمانة (۹۲٤،٦) سوودمەند و کلینیکە گەڕۆکەکان (،۷۱۲٥) سوودمەند.

لە بواری هۆشیاری تەندروستی دژی نەخۆشییەکان، داری کۆبوونەوەی هۆشیاری تەندروستی لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار ئەنجامدا و ژمارەی سوودمەندبووان گەیشتە (١٤،٦٠٥) هاوڵاتی.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :