حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی زياتر لە (27901) هەزار کردووە لە ماوەی مانگی تەمووزی ٢٠٢٣، ئەمەش لە سەنتەر و هۆڵەکانی گەیاندن کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت.

سوودمەندەکان لە نەینەوا ژمارەیان (14478) کەس بوو کە دابەش بوون بۆ: بنکەی تەندروستی داری ۷ لە چیای شەنگال (4604) سوودمەند، کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی لەدايکبوونی تەل مرک (٦٤١٥) سوودمەند، لەنێویاندا (٦٥) ئافرەت کە لەدایکبوونێکی سروشتییان بۆ ئەنجام دراوە، لە کاتێکدا یەکەی تەندروستی دەروونی لە کۆمەڵگەکە خزمەتگوزارییەکانی خۆی بۆ (۱۳٦) سوودمەند دابین کرد، بنکەی تەندروستی داری ۹ لە کەمپی جەعەدا (3459) سوودمەند.

ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داری لە ئەنبار گەیشتە (٦۹٤۰) کەس کە بەم شێوەیە دابەشکراوە: بنکەی تەندروستی داری ۱ لە کەمپی بزێبز (۲٦٩٦) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری لە کیلۆ ۷ (۲۰٥٤) سوودمەند و کلینیکە گەرۆکەکان (۲۱۹۰) سوودمەند.

هەروەها لە بواری هۆشیاری تەندروستی دژی نەخۆشییەکان، داری کۆبوونەوەی هۆشیاری تەندروستی لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار ئەنجامدا، کە ژمارەی سوودمەندبووان گەیشتە (٦٤٨٣) هاوڵاتی.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :