حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی خۆی پێشکەش بە (27402) سوودمەند کرد لە ماوەی مانگی ئابی 2023 لە بنکە و سەنتەر و هۆڵەکانی لە دايکبوونەکانی، کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پاڵپشتی دارایی بۆ دابین دەکرێت. 

ژمارەی سوودمەندان لە پارێزگای نەینەوا گەیشتە (14،034) کەس. کە بەم شێوەيە بووە: بنکەی تەندروستی داری ۷ لەسەر چیای شەنگال (۳،۸۲۲) سوودمەند ، کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی لەدايکبوونی تل مرک (۷،۲٤۸) سوودمەند، لەوانە (۷۳) ئافرەت لەدایکبوونی سروشتییان بۆ ئەنجام دراوە، وە یەکەی تەندروستی دەروونی لە هەمان کۆمەڵگە (۲۰۲) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری ۹ لە کەمپی جدعة (۲،۹٦٤) سوودمەند، لە کاتێکدا ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داری لە پارێزگای ئەنبار گەیشتووتە (۷،۲۷۳) کەس، وەکو: بنکەی تەندروستی داری ۱ لە کەمپی بزیبز (۲٦۰۷) سوودمەند، بنکەی تەندروستی تەندروستی لە کیلۆ ۷ (۲۲۱۲) سوودمەند، وە کلينيکە گەڕۆکەکان (۲٤٥٤) سوودمەند. 

لە بواری هۆشیاری تەندروستی دژ بە نەخۆشییەکان، ڕێکخراوی داری چەندين کۆبوونەوەی هۆشیاری تەندروستی لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار ئەنجامدا، کە ژمارەی سوودمەندان گەیشتوونەتە (6،095) هاووڵاتی.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :