حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری پزیشکی خۆی پێشکەش کرد بە (28734) هەزار سوودمەند لە مانگی ئەیلولی 2023 لە کلينيک و سەنتەر هۆڵەکانی لەدایکبوون کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پاڵپشتی بۆ دابین دەکرێت. 

ژمارەی سوودمەندان لە پارێزگای نەینەوا گەیشتە (16،407) کەس. دابەشکراوە بۆ: بنکەی تەندروستی داری ۷ لە چیای شەنگال (۳،۳۳۱) سوودمەند، کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی دایکبوون لە تەل مرک (۷،۹۲۱) سوودمەند، لەوانە (٦٤) ئافرەت کە لەدایکبوونی سروشتییان بۆ کراوە، یەکەی تەندروستی دەروونی لە کۆمەڵەی تەل مرک (۱۳۱) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری ۹ لە کەمپی جەدعە (٥١٥٥) سوودمەند. وە لەلايەکی ترەوە، ژمارەی گشتی سودمەندان لە پارێزگای ئەنبار گەيشتۆتە (٦٩٨٠) کەس، کە بەم شێوەيە بووە: بنکەی تەندروستی داری ۱ لە کەمپی بزيبز (٢٥۸۲) سوودمەند، بنکەی تەندروستی لە کیلۆ ۷ (۲۰۹۷) سوودمەند، کلینیکە گەڕۆکەکان (۲۳۰۱) سوودمەند. 

لە بواری هۆشیاری تەندروستی دژ بە نەخۆشییەکان، ڕێکخراوی داری کۆبوونەوەی هۆشیاری تەندروستی لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار ئەنجامدا و ژمارەی سوودمەندبووان گەیشتە (5347) هاوڵاتی.


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :