حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
ڕێکخراوی مرۆیی داری خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ 22،886 کەس دابین دەکات، کە لەدایکبوونی 78 منداڵ لەخۆگرتوە لە تشرینی دووەمی 2023

ڕێکخراوی مرۆیی داری بەردەوام بوو لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی لەڕێی سەنتەرە تەندروستییە سەرەتاییەکانی و کلینیکە گەڕۆکەکانی لە نەینەوا و ئەنبار کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێن و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی. کۆی گشتی ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزاری لە مانگی تشرینی دووەمدا 22،886 کەس بوو، لەنێویاندا 6،047 منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵان، هەروەها ڕەوانەکردنی 341 نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکان بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، کە لە نێوان حاڵەتەکانی فریاکەوتن و منداڵبوون و حاڵەتی جۆراو جۆر لە فرياکەوتنی تر.

 

لە پارێزگای نەینەوا، ۱٥،۲۷٤ کەس خزمەتگوزاری تەندروستییان وەرگرتووە، لەنێویاندا لەدایکبوونی ۷۸ منداڵ لە کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی لەدایکبوونی تەل مەرەک لە ناوچەی زوممار، هەمان کۆمەڵگەش لەلایەن ۷،۲۳٦ سوودمەندەوە سەردانی کراوە بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری تەندروستی. وە بنکەی تەندروستی داری-٧ لە چیای شەنگال خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ۳٤٦۰ سوودمەند دابین کردووە، هەروەها بنکەی تەندروستی داری لە کەمپی جەدعە بۆ ئاوارەکان خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی ٤،٥٧۸ سوودمەند کردوە. 

 

لە پارێزگای ئەنبار، ژمارەی سوودمەندبووان لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی داری گەیشتە ۷،٦۱۲ کەس، لەنێویاندا ۲،٥۹٥ کەس کە خزمەتگوزاری تەندروستییان وەرگرتووە لە بنکەی تەندروستی کەمپی بیزیبز و ناوچەکانی دەوروبەری،  و ۲،٤۳۳ سوودمەند خزمەتگوزاری تەندروستییان وەرگرتووە لە بنکەی تەندروستی لە کەمپی کیلۆ ۷ ، وە  ۲،٥۸٤ کەس خزمەتگوزاری تەندروستی لە کلینیکی تەندروستی گەرۆکيان وەرگرتووە لە ناوچەکانی حەبانیە و  ئەمریەت فەلوجە و کیلۆ ۱۸و تاش، سکک و حميرة. 

 

خزمەتگوزارییە خۆڕاییەکانی ڕێکخراوی مرۆڤی داری لە مانگی تشرینی دووەمدا بریتی بوون لە ئەنجامدانی ٥،۹۳٦ پشکنينی تاقیگەیی و پشکنينی سۆنار بۆ سوودمەندان، وە کوتانی ۱۲۷٦ منداڵ و ژن. هەروەها ٤۰۸۱ کەس و ستافی ڕێکخراو بەشدارییان لە سیمینارەکانی هۆشياری  تەندروستی کردووە کە لەلایەن پزیشکەکانەوە دابینکراوە لە بواری نەخۆشییە گوازراوەکان و نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

----

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://daryhuman.org یان لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان

ئیمەیڵ: daryhuman@gmail.com و info@daryhuman.org

یان پەیوەندی بکە بە مۆبایلەکان: (7730255277-964+ & 7730266277-964+ )


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :