حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
 (12،498) سوودمەندی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ڕێکخراوی داری مرۆیی هەبووە لە ئازاری 2024

لە ڕێگەی هەموو بنەکەو سەنتەرە تەندروستییەکانەوە کە بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کاردەکەن، ڕێکخراوی داریی مرۆیی چاودێری پزیشکی بۆ (12،498) کەس دابین کردووە لە مانگی ئازاردا و (169) یان بە حاڵەتی فریاکەوتن و لە ناکاو ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کردووە. 

 

لە پارێزگای نەینەوا، (7،599) کەس چاودێری تەندروستییان وەرگرتووە، لەوانە (23) لەدایکبوون هەبوونە. هەروەها ئەم خزمەتگوزارییانە دابەش دەکرێن لە نێوان کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی لە دایکبوونی تل مرک و بنکەی تەندروستی داری ٧ لە چيای شەنگال و بنکەی تەندروستی داری ٩ لە کەمپی جەدعەدا کە خزمەتگوزاری ئەنجامدانی نەشتەرگەری دابین دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە. 

 

لە پارێزگای ئەنبار، ڕێکخراوی داری (4،899)  سوودمەندی خزمەتگوزارییە پزیشکیەکانی تۆمارکرد لە بنکەی تەندروستی داری ١ لە کەمپی بزیبیز و سەنتەری داری کيلۆ ٧  لە ڕومادی. جگە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی چاودێری تەندروستی، ئەم بنکە تەندروستیانە خزمەتگوزاری تەندروستی ژنان و منداڵبوون و پلاندانانی خێزان و کوتان بۆ منداڵان و ژنانی دووگیان و تەندروستی دەروونی و خزمەتگوزاری پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی دابین دەکەن. هەروەها کارمەندانی پزیشکی کۆبوونەوەی هۆشیاری تەندروستی و دەروونی پێشکەش دەکەن، لەگەڵ ژمارەی ئەو کەسانەی سوود لەو کۆبوونەوانە وەردەگرن دەگاتە (3،926) کەس لە مانگی ئازاردا. 

 

 

 

----

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://daryhuman.org یان لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان

ئیمەیڵ: daryhuman@gmail.com و info@daryhuman.org

یان پەیوەندی بکە بە مۆبایلەکان: (7730255277-964+ & 7730266277-964+ )

بەرنامەکانمان : https://www.daryhuman.org/programs.html


بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :