لیستی چالاكییەكانمان

پێشەکی

ڕێکخراوی داری مرۆیی چەندين پرۆژەی بواری مرۆیی بەڕێوەبردووە لەسەر بنەمای ئەولەویەت و خێرایی وەڵامدانەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆییە بنەڕەتيەکان بۆ لێقەوماوانی دەستی ململانێکان و جەنگ و ئاوارەبوونی بەزۆر و کارەساتەکان.

ڕێخکراوی داری، لە ڕێگەی زیاتر لە 19 بەرنامەی کرداری و پڕۆژە مرۆییە قازانج نەویستەکانی  بە پاڵپشتی بەخشەرەکانی لە ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بەشداربووە لە کەمکردنەوەی ئازارەکانی زۆرێک لە لێ قەوماوان. ئەزموونی ڕێکخراوەکە بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لەم بوارە، هەروەک جەخت  دەخاتە سەر بواری چاودێری تەندروستی گشتی و منداڵان و پاراستنی دایکایەتی و پاراستنی کۆمەڵگا و هۆشياری تەندروستی و بەرنامەی ڕاهێنان بە ستانداردەکانی رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

هەروەها ڕێکخراوی داری ئەزموونی هەیە لە ڕابەرایەتیکردنی پرۆژە مرۆییە هەمەلايەنەکان و سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە ژێر سەرپەرشتی سندوقی مرۆیی لە عێراق و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها ڕێکخراوی داری هەڵساوە بە شیکردنەوەی داتا لە و ئەنجامدانی ڕاپرسی بە بەکارهێنانی بەرنامە مۆدێرنەکانی وەک کۆبۆ و هاوشێوەکانی، وە هەروەها ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی پڕۆژەکان و هەڵسەنگاندنی سەرەتایی و کۆتایی بۆ چاودێریکردنی پێشکەوتنی ئامانجەکان. بۆيە، ڕێکخراوی داری ئەزموونی فراوانی هەیە لەسەر کۆکردنەوەی داتا و ئاماری وورد و پۆڵێن کردنی بەگوێرەی ڕەگەز و تەمەن و جۆری نەخۆشی لەسەر سوودمەندانی خزمەتگوزاريەکانی، وە بەڵگەنامەکان کۆپی  ئەلیکترۆنی لەخۆ دەگرێت، هەروەها هاوبەشکردنی ئەم داتایە لەگەڵ بەخشەرەکان و لايەنی تری پەيوەندی دار.

گرنگترين بەرنامەکان و ئەزموونی ڕێکخراوی داری لە پڕۆژە مرۆيەکاندا:

چاودێری تەندروستی سەرەتایی و دووەمی:

پرۆژەکانی داری دروستکردن و چاککردنەوە و بەڕێوەبردنی بنکەی تەندروستی  سەرەتایی و نەخۆشخانەی مەیدان و کلینیکی پزیشکی گەڕۆک و تیمەکانی تەندروستی گەڕۆک،  لەگەڵ دابینکردنی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی  و ئۆتۆمبێلی فرياگوزاری بۆ ئەم پڕۆژانە لەخۆگرتووە. لەم پڕۆژانەدا چارەسەرکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان و نەخۆشییە درێژخایەنەکان و پزیشکی منداڵان و ژنان و پزیشکی هەناوی و چەندین پسپۆڕی پزیشکی تری لەخۆوە گرتووە. هەروەها دەستنیشانکردنی زوو بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک پەستانی خوێن، شەکرە، نەخۆشی دڵ و ئەوانی تر، هەروەها دامەزراندنی تاقیگەی پزیشکی یەکخراو و دابینکردنی کەرەستەی مۆدێرن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە سەرەتايەکان (شیکردنەوەی خوێن، کیمیای خوێن، و پشکنينی ميز، پشکنيی ڤایرۆسەکان و پشکنينی تر)، هەروەها دابینکردنی بەرنامەی ڕەوانەکردنی حالەتی پزیشکی لەلایەن ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لەگەڵ سیستەمی ٢٤ کاتژمێری بۆ گواستنەوەی حاڵەتە لەناکاوەکان و حالەتەکانی پێويست و پاڵپشتيکردنی سەنتەرە فرياگوزاريەکان.

تەندروستی خێزانی و تەندروستی ئافرەتان:

چاککردنەوە و بیناسازی و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکان و هۆڵەکانی لە دایکبوون کە ڕاوێژکاری پزیشکی و خزمەتگوزاری پزيشکی تر دابین دەکەن، لە پێش دووگيان بوون و لەکاتی دووگيان بوون و منداڵبوون و چاودێری دوای لەدایکبوون. وە هەروەها یارمەتی لە دووگیانی تەندروست و منداڵبوونی سەلامەت، هەروەها هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی و مردنی دایک و تازە لەدایکبوو، هەروەها خزمەتگوزارییەکانی پلاندانانی خێزان بۆ دیاریکردنی کاتی دووگیانی و بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی مەترسییەکانی نەخۆشییە گوازراوە سێکسییەکان.

پێکووتە و کووتانی منداڵان

ڕێکخراوی داری لە پڕۆژە تەندروستییەکانی خزمەتگوزاری سەرەتاييدا، بەرزترین ئەولەویەتی داوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە منداڵان بە پێکووتە وەردەگرن بە گوێرەی ستانداردەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف، ئەمەش بە دابینکردنی یەکەی تەندروستی بۆ دابینکردنی پێکوتە وەک ڤاکسینی BCG، هەوکردنی جگەر B، ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵان، ڤاکسینی سێ جارە (DTP)، کۆکە و سورێژە و ڤاکسینە پەسەندکراوەکانی تر.

بەرەنگاربوونەوەی بەدخۆراکی لە منداڵاندا:

دابينکردنی خزمەتگوزاری پزيشکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەدخۆراکی لە منداڵان لە ڕێگەی پڕۆژە مەیدانییەکان بە پشتیوانی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە کەمپی بۆ ئاوارەکان، لە هەمان کاتدا دابینکردنی چارەسەری پزیشکی بۆ بەدخۆراکی و پێداویستییەکانی تری پەیوەندیدار بە تەندروستی منداڵان و دامەزراندنی سیستەمی خۆراکی بەردەوام و پەروەردە لەسەر خۆراک بۆ هەمووان و هەروەها کارکردن لەسەر بەرنامەکانی پشکنین بۆ زوو دۆزینەوەی بەدخۆراکی و دابینکردنی تەواوکەری خۆراکی وەک بلمبی سب و بلمبی نت و بەڕێوەبردنی دانيشتنی هۆشياری.

بەرنامەی پاراستنی منداڵ:

دابینکردنی خزمەتگوزاری پاراستنی منداڵان و دابينکردنی یاری منداڵان، لەوانە پاسی سیندبادی گەڕۆک، بۆ کەمکردنەوەی ئاستی فشاری دەروونی منداڵان بەهۆی ململانێ و ئاوارەبوون و دووبارە تێکەڵکردنەوەیان، لە هەمان کاتدا باشترکردنی چاودێری پاراستن لە ڕێگەی چالاکییەکانی بەرزکردنەوەی هۆشیاری کە بە شێوەیەکی سەرەکی تیشک دەخاتە سەر گروپە لاوازەکان وەک کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو ماڵانەی کە لەلايەن ژنانەوە بەڕێوەدەبردرێن.

وەڵامدانەوەی دەستبەجێ بۆ پەتا و نەخۆشیە گوازراوەکان:

ڕێکخراوی داری کاردەکات بە سيستەمی چاودێریکردنی بڵاوبوونەوەی پەتاکان و نەخۆشیە گوازراوەکان بە خێرایی لە ڕێگەی ڕاپۆرتکردنی دەستبەجێ بۆ ئاژانسە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە حکومییە پەيوەنديدارەکان بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەیان، و ئەم سیستەمانە ڕۆڵێکی ڕوونیان هەبوو لە زوو دۆزینەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی وەک (کۆلێرا - تای خوێن بەربوون - کۆڤید ۱۹) و ڕێگریکردنیان بە ڕاهێنانی کارمەندانی تەندروستی و هەروەها بەشداریکردن لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای گوازراوەو پێکوتەکانيان.

گرێيە شێرپەنجەيەکان و حاڵەتە ئاڵۆزەکان:

تیمێکی تایبەتمەند کۆمەڵێک خزمەتگوزاری مرۆیی بەڕێوەدەبەن لە چەند قۆناغێکدا بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی گرێی شێرپەنجە یان حاڵەتە ئاڵۆزەکان بوون، لەوانە هەڵسەنگاندنی حاڵەتە نەخۆشییەکان و ئاماژەکردن بە جۆری پاڵپشتی بۆ هەر حاڵەتێک، لەوانە پشکنینە سەرەتایی و پێشکەوتووەکان، و دابینکردنی دامەزراوەی پزیشکی و چارەسەری بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و دامەزراوە تایبەتەکان لە هەمان بواردا.

پاڵپشتی تەندروستی دەروونی:

دابینکردنی چاودێری تەندروستی دەروونی و کۆمەڵایەتی لەلایەن پزیشکە دەروونییەکانەوە و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی تاکەکەسی بۆ ڕاوێژکاری دەروونی کە لەگەڵ تایبەتمەندی نەخۆشەکەدا بگونجێت، دەستپێکردن لە قۆناغی دەستنیشانکردن، پاشان نەخۆشخانە، چارەسەر بە پاڵپشتی دەرمان، و بەدواداچوون بۆ بارودۆخی نەخۆشەکە لە هەموو قۆناغەکانیدا بە دروستکردن و بەڕێوەبردنی سەنتەرە تایبەتەکان، هەروەها پشتگیریکردنی بەرنامەکانی ڕێگریکردن لە خۆکوشتن و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم حاڵەتانە. وە هەروەها چاودێری تەندروستی دەروونی منداڵ بە تايبەت لە بابەتی ئۆتيزم.

پاڵپشتی تەندروستی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت:

دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتی دەروونی و کۆڕسی چارەسەری سروشتی لە خزمەتگوزارییەکانی چارەسەری یەکخراودا بۆ ئەو کەسانەی کە کەمئەندامی جەستەیییان هەیە، دابینکردنی ئامێری پێويست وەک (کورسی گەڕۆک، عەکازە، پەلی دەستکرد، وە ئامێری پزیشکی تر) لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ چاککردنەوە و هەروەها دروستکردن و بەڕێوەبردنی سەنتەرە تایبەتەکان.

چاودێری ئاوی خواردنەوە و چارەسەری پاشەڕۆی پزیشکی:

ئەنجامدانی پشکنينی ڕۆژانەی ئاوی خواردنەوە لە کەمپەکانی ئاوارەکان و ئەو شوێن و پڕۆژانەی کە داری کاری تێدا کردووە بۆ دابینکردنی هەڵسەنگاندنی ڕۆژانە و ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی بۆ دڵنیابوون لە گونجاوی ئاو بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ، هەروەها کارکردن بۆ دڵنیابوون لە ژینگەیەکی تەندروست بۆ پڕۆژەکان و جێبەجێکردنی پرۆژەی  بواری چارەسەرکردنی پاشماوە پزیشکیە مەترسیدار و ئاساییەکان لە ڕێگەی ئامێرە مۆدێرن و پێشکەوتووەکانەوە و گۆڕينيان بۆ پاشماوەی ژينگە دۆست.

ڕۆشنبیری و هۆشیاری گشتی:

دابینکردنی هۆشیاری تەندروستی و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبيری تەندروستی بۆ کارمەندانی تەندروستی و کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگەی ناوخۆیی دەربارەی گرنگی نەخۆشییە باو و گوازراوەکان و پەتاکان بۆ دابینکردنی شێوازێکی ژیانی تەندروست و گرتنەبەری خۆپاراستنی پێشوەختە و کەمکردنەوەی گواستنەوەی نەخۆشییەکان، لەوانە جێبەجێکردنی دەیان هەڵمەتی هۆشیاری.

ڕاهێنان و پەرەپێدانی تەندروستی:

بەهێزکردنی سیستەمی تەندروستی لەگەڵ بەرنامەکانی ڕاهێنان و کۆرس و چەندین وۆرکشۆپی گەشەپێدان لەوانە بواری خۆپاراستن و ئيدارەدانی نەخۆشيە گوازراوەکان و نەگوازراوەکان و بەرنامەکانی ڕاپۆرتکردنی دەستبەجێ و نەخۆشییەکانی منداڵی و ئافرەتان و خولی فریاکەوتن وخولی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان و هەروەها خولی ڕاوێژکاری و پلاندانانی خێزان بەپێی ئەو پرۆگرامانەی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یونیسێفەوە پەسەندکراون.

چاککردنەوە و بەڕێوەبردنی ژێرخان:

چاککردنەوە و پاراستنی باڵەخانە حکومییەکان لە بواری تەندروستیدا بۆ باشترکردنی بارودۆخی دابینکردنی خزمەتگوزاری  و بەڕێوەبردنی ژمارەیەکیان لەلایەن ڕێکخراوی داری مرۆیی دوای دانانی ئامانجی ڕوون بۆ پڕۆژەکە و دیاریکردنی قەبارە و بەها و ماوەی لەگەڵ ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لە بارودۆخی لەناکاودا پێشکەشی دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ دام دەزگا حکومییەکان و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی تر.

بەرنامەی ئاسایشی خۆراک و بژێوی:

وەڵامدانەوەی دەستبەجێ لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پڕۆژە بۆ دابەشکردنی کەلوپەلی تەندروستی و خۆراک بۆ لێقەوماوان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانس و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان و باشترکردنی توانای سوودمەندان لە ڕێگەی دابینکردنی پڕۆژەی کارپێکردن و هەلی کار لە کاتێکدا سپۆنسەرکردنی ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی و هەتیون بە بەخشینی دارایی و پرۆژەی خێزانی بەرهەمدار و هەروەها شياندنەوەی فريێندراوانی دەستی ململانێکان.

نەهێشتنی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز:

جێبەجێکردنی ژمارەیەک دەستپێشخەری و پڕۆژە لەگەڵ ئاژانسەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە جێبەجێکردنی بەرنامەکان دژ بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری و تیشک خستنە سەر دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان کە یارمەتیدەرن لە دابینکردنی وەڵامی خێرا بۆ توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر.

ڕۆڵی سەرکردایەتی و سەرکردایەتی گەنجان:

بەهێزکردنی گەنجان لە هەردوو ڕەگەز، دابینکردنی دەرفەتی گونجاو لە بڕیاردان، بەهێزکردنی تواناکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ و پێشکەوتن لە پرسەکانی پەرەپێدان وەک تەندروستی، پەروەردە، کار، پشتگیریکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕاهێنانی ئەو کارمەندانەی کە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کار دەکەن لە بەرنامە نێودەوڵەتییە باوەڕپێکراوەکاندا، لەوانە بەشداریکردنی چالاکانە لە سیمینار و کۆنفرانسی تەندروستی و زانستی و کۆمەڵایەتی و بەدەستهێنانی پێزانین لە دامەزراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتی سروشتی:

جێبەجێکردنی پلانەکان وەک وۆرکشۆپی ڕاهێنان و پڕۆژەی مەيدانی لە نێو بەرنامەکانی ئامادەکاری بۆ کارەسات و دڵنیابوون لە وەڵامدانەوەیەکی خێرا بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان لەڕێی باشترکردنی  زانیاری لەسەر مەترسیەکان و ئاگادارکردنەوەی زوو و بنیاتنانی کلتووری سەلامەتی و توانای باشترکردنی ئامادەکاری و وەڵامدانەوە بۆ کارەساتە سروشتییەکان.

خوێن بەخشین:

ڕێکخستنی دەستپێشخەری و کەمپەين بۆ دابینکردنی پێویستی ناوخۆیی بۆ خوێن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی بۆشایی پەیوەندی نێوان بەخشەرەکان و بانکەکانی خوێن لە ڕێگەی هاندانی بەخشینی خوێنی بەردەوام و دامەزراندنی ئەم کلتوورە لەنێو کۆمەڵگادا بۆ باشترکردنی هاوسەنگی نەخۆشخانەکان بەتایبەتی بۆ منداڵان و بواری شێرپەنجەیی.

کلينيکی 'داری' بەرنامەی 'دکتۆری تايبەتی تۆ':

لە سەرەتای کارکردنیەوە، ڕێکخراوی داری کلینیکی پزیشکی ڕاوێژکاری دامەزراندووە کە خزمەتگوزاری دابین دەکات بۆ کۆمەڵگە ناوخۆییەکان کە پێویستیان پێیەتی لە بواری تەندروستی منداڵان و ئافرەتان و پزیشکی ناوخۆیی و پزیشکی ددان و شیکردنەوەی تاقیگەیی و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و پێداویستی پزیشکی و تەواوکەری خۆراکی بە خۆڕایی دابین کردووە، وە هەروەها  بەرنامەی دکتۆری تایبەتی تۆ جێبەجێ دەکات کە خزمەتگوزاری نەشتەرگەری و پسپۆڕی پزیشکی بواری وورد دابین دەکات لە ڕێگەی ڕەوانەکردنی نەخۆش لە قۆناغەکانی جياکانی چارەسەری.