حقوق الطبع والنشر ©2023 داري الإنسان

Active Programshttp://www.daryhuman.org/?lang=arhttp://www.daryhuman.org/?lang=fr
کاتێک برسێتی هێرش دەکاتە سەر شوێنێک تراژیدیا دەست پێدەکات و تارمایی مەرگ بە هەر لایەکدا هەڵدەواسێ و قۆناغی مەرگ و دڕندایەتی بێ ڕەحمانە دەست پێدەکات و تەنانەت توندتریش دەبێت ، بە تایبەتی ئەگەر قوربانیەکە کچێکی ساوا بێت کە لەژێر قورسایی کەمپی ئاوارەکاندا دەژی کە بارودۆخی مرۆیی تێیدا تاڵ بێت .   
هەروەها، نوڕ عەبدوڵا خدر، کە کچێکی منداڵە و تەمەنی حەوت مانگە، یەکێکە لەو قوربانیانە، چونکە لەگەڵ دایکە بێوەژنەکەی لە کەمپی سەلامیە بۆ ئاوارە بووەکانی پارێزگای نەینەوا لە باکوری عێراق دەژی، برسێتی و ئاڵۆزییەکانی دەستیپێکرد بە کوشتنی جەستە و ئۆرگانەکانی بە توندی، کاتێک لەلایەن تیمی ڕاپرسی بەرنامەی دەروخۆراکی و هۆشیاری داری کە لە یونیسێف-ەوە پارەدارکرابوو، ئاشکرا بوو
لە درێژەی راپرسیەکانی رۆژانەی کەمپی دووی سەلامی بۆ ئاوارەکان، ئیبتسام یحی کە یەکێکە لە ئەندامانی تیمی ڕاپرسیەکە گوتی : " لە دەرگای چادرە ژمارە ( BB14 - 15 ) دا ، نورمان دۆزیەوە و بێ هیوایی لەسەر سیماکانی دیار بوو ، هەروەک ئەو وای لە خەیاڵ دەکرد کە کچەکەی لە دەست دەدات ، کە گەرمای بەرز ، سکچوون ، وشکبوون و بێ ئیشبی هەموو ئەمانە نیشانەیەکی باش نین " لە کاتێکدا کە گەرمای
ئەو کچە وتی"شێوەی منداڵەکە وەک پێستی سەر ئێسقانوایە، پاڵی پێوەنام بۆ پێوانەکردنی قۆڵەکە"
دایکی منداڵە ساواکە کە ناوی (نور)ە، بۆ یەکەمجار لە (14-6-2020) خێرا پێداچوونەوەی بۆ سەنتەرەکە کرد، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی تیمی پزیشکی بۆ منداڵە ساواکە، و دەریخست کە ئەو زۆر لاواز بووە، کێشی نزیکەی 7.2 کیلۆگرام ە، پێوانەی قۆڵی دەست ئاماژە بە (11.1) سم دەکات، ئەوەش دەری دەخات کە بە شێوەیەکی زۆر خراپ تووشی بەدخۆراکی بووە، هەروەها دەبێت بەپێی دەستنیشانکردنی خۆراک ناسەکانی "د. عەلی باسیم" و "د. ئەیمەن محەمەد" بەرنامەیەکی بەردەوام و بەدواداچوون بکات
هەروەها، وتی:"ئێمە بۆ گەڕاندنەوەی باری ئاسایی و چاکبوونەوەی لە نەخۆشییەکەی، منداڵی ساوامان لە بەرنامەیەکی تایبەتی خۆراکی و چارەسەریی کردووە، لەوێ داومان لە دایکەکە کرد کە سەردانە بەردەوامەکانی بۆ سەنتەرەکە چڕبکاتەوە، بۆ ئەوەی چاودێری دۆخی منداڵە ساواکە بکات و هەروەها چارەسەری پێویست و تەواوکەر و ڤیتامینی پێ بدات 
«لە پێداچوونەوەی دووەمدا لە (5-7-2020) کۆرپەکە کێشی (8.6) کیلۆگرام و قۆڵی دەستی (12.4) سانتیمەتری پێوا، بۆ ئەوەی لە دۆخی خۆی باشتر ببو لە پێشوو بچێتە ناو دۆخی خۆی، وە لە چاو پێداچوونەوەی سێیەم(۱۱ـ ۸ ـ ۲٠۲٠) کێشی منداڵ( 9.8) کیلۆ و قۆڵ پێوانەی (12.5) و لە چوارەمین پێداچوونەوەدا کە لە بەرواری (13-9-2020) بە کێشی (10) و پێوانەی قۆڵی (13) کێشی کێشا بوو، بەم شێوەیە چاکبوونەوەی تەواوی لە بەدخۆراکییەکی سەخت کە تووشی بوو بۆ ئاسایی، چاکبوونەوەیەکی تەواوی کرد.
منداڵەکە " نور " دواتر گەڕایەوە ژیان و هیوایی " دایکی نوری " ڕووی کردە گەشبینی بۆ دواڕۆژێکی باشتر لە ڕێگەی هەوڵی ڕێکخراوەکانی ( داری و یونیسێف ) کە بە پەلە دەست لە چارەسەرکردنی بەدخۆراکیی سەخت و مامناوەندی لە کەمپەکانی ئاوارەکان ( حەمام العلیل ) وەردەدات . الجدعة و سەلامیە ) بە بەکارهێنانی تیمی گەڕۆک بۆ گەیشتن بەو منداڵە بەدخۆراکیانە و پاشان کردنیان بە سەنتەری پزیشکی تایبەت بە چارەسەری پێویست و بە دواداچونەوەی ڕێکوپێک .
بڵاوكردنەوە:
زیاد كردنی كۆمانت :
كۆمانتەكان :
  • ساهر محمود احمد
    ساهر محمود احمد
    3 ساڵ پێش

    انا عملت في كل منظمات منها DRC و NRC وا الورد فيشن وا المسله

    وەڵام
  • بيار خشمان حسين
    بيار خشمان حسين
    3 ساڵ پێش

    اني شهادة دبلوم التحليلات مرضية

    وەڵام
  • احمد محمد جازي
    احمد محمد جازي
    3 ساڵ پێش

    خريج دبلوم معهد الصحة العالي قسم التمريض فرع الاسعافات وتمريض الطوارئ والحالات الحرجة

    وەڵام