ڕێکخراوی داری چاودێری پزیشکی دابین دەکات بۆ (20،958) نەخۆش کە لەوانە لەدایکبوونی (54) منداڵ لە خۆگرتووە لە شوباتی 2024

ڕێکخراوی داری چاودێری پزیشکی دابین دەکات بۆ (20،958) نەخۆش کە لەوانە لەدایکبوونی (54) منداڵ لە خۆگرتووە لە شوباتی 2024

2024/3/11
ڕێکخراوی داری مرۆیی بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارييە پزيشکييەکانی لە کەمپەکانی ئاوارەکان و ناوچەی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە نەینەوا و ئەنبار لە ڕێگەی سەنتەرە تەندروستیەکان و کلینیکە مۆبایلەکانەوە  کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بەڕێوەدەبرێن، ئەمەش بەپاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی. ژمارەی سوودمەندەکان (20،958) کەس بوون و (378) نەخۆش بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون، کە دابەشکراوە لە نێوان حالەتە لەناکاوەکان و حالەتی ئاسایی و منداڵبوون.  ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە ئەنبار گەیشتە (7،219) کەس، کە (2،600) کەسیان خزمەتگوزاری پزیشکی کلينيکی مۆبایلیان وەرگرتووە و (2،444) کەس خزمەتگوزاری تەندروستییان وەرگرتووە لە بنکەتی تەندروستی داری ١ لە کەمپی بزيبز و ناوچەکانی دەورو بەری. هەروەها (2،175) سوودمەند چاودێری تەندروستییان وەرگرتووە لە بنکەی تەندروستی داری کەمپی کيلو ۷ (نیشتەجێبوونی نافەرمی).  لە نەینەوا، (6،457) کەس خزمەتگوزاری پزیشکییان وەرگرتووە، لەوانە لەدایکبوونی (54) منداڵ لە کۆمەڵگەی فریاکەوتنی تەل مرک و یەکەی لە دایکبوون لە ناوچەی زممار، حالەتەکان فریاکەوتن و منداڵبوونی لەخۆگرتووە، جگە لە خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری کوتان و خزمەتگوزاری تاقیگەیی.  هەروەها (3،906) کەسی تر خزمەتگوزاری پزیشکییان وەرگرتووە لە بنکەی تەندروستی داری ٩ لە کەمپی جەدعە ١ بۆ ئاوارەکان. لە کاتێکدا بنکەی تەندروستی داری ٧ لە چیای شەنگال خزمەتگوزاری تەندروستی خۆی دابین کردووە بۆ (3،376) سوودمەند لە خزمەتگوزارییە تەندروستيە خۆڕاییەکان. هەروەها کۆبوونەوەکانی هۆشیاری و بەرەوپێشبردنی تەندروستی لە تەواوی سەنتەرەکان و کلینیکیە گەڕۆکەکانی داری بەڕێوەچووە.     ---- بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://daryhuman.org یان لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان ئیمەیڵ: daryhuman@gmail.com و info@daryhuman.org یان پەیوەندی بکە بە مۆبایلەکان: (7730255277-964+ & 7730266277-964+ ) بەرنامەکانمان : https://www.daryhuman.org/programs.html
زياتر ...

 رێکخراوی داری خزمەتگوزاری پێشکەشی ٢٢,٢٥١ نەخۆش دەکات لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ و نەشتەرگەری بۆ بەشێکيان ئەنجام دەدات

رێکخراوی داری خزمەتگوزاری پێشکەشی ٢٢,٢٥١ نەخۆش دەکات لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ و نەشتەرگەری بۆ بەشێکيان ئەنجام دەدات

2024/2/3
رێکخراوی داری خزمەتگوزارییە خۆڕاییەکانی خۆی بە پاڵپشتی داریی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و هاوکاری وەزارەتی تەندروستی  دابین کرد بۆ (٢٢,٢٥١) کەس لە مانگی کانوونی دووەم. هەروەها لە دایکبوونی (٥٧) منداڵیش تۆمارکراوە لە سەنتەرەکانی داری. هەروەها رێکخراوی داری (٤١١) نەخۆشی ڕەوانەی نەخۆشخانە پسپۆريەکان کردووە، کە زۆربەیان بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بوون.  لە نەینەوا، کۆمەڵگەی فریاکەوتن ولە دایکبوون لە ناوچەی تەل مرک خزمەتگوزاری پێشکەشی (٦,٩٤٨) هاوڵاتی و لەدايکبوونی (٥٧) منداڵ لە خۆگرتووە،  و بنکەی تەندروستی  داری ٩ لە کەمپەکانی جەدعەدا ١ (٤,٢٦١) هاوڵاتیان وەرگرتووە. هەروەها سەنتەرەکە نەشتەرگەری فرياگوزاری و نەشتەرگەری حەلاتی ئاسایی لە خۆگرتووە بە بەتایبەتی بۆ منداڵان و ژنان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشەکانی نەشتەرگەری تایبەتی نەخۆشخانە حکومییەکان لە بەشی تەندروستی نەینەوا بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.  هەروەها لە کەمپی چیای شەنگال، بنکەی تەندروستی  داری ٧ خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بە (٣٢٨٦) کەس کرد.  لە پارێزگای ئەنبار، سەنتەری  داری ١ لە کەمپی بزیبیز و ئەمیریاتی فەلوجە خزمەتگوزارییەکانی خۆی بۆ (٢٩٠٨) سوودمەند دابین کرد و بنکەی تەندروستی رێکخراوی داری لە کەمپی کیلۆ ٧ خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی دابین کرد بۆ (٢٣٤١) سوودمەند، هەروەها کلینیکە پزیشکیە مۆبایلەکانیش خزمەتگوزارییان ڕاگەیاند لە هەرێمەکانی ڕومادی و حەبانیە کە خزمەتی (٢٥٠٧) هاوڵاتيان کردوە. وە هەروەهاژمارەی سوودمەندبووان لە نەینەوا و ئەنبار لە کۆبوونەوەکانی هۆشیاری تەندروستی گەیشتە (٦٬٢١٢) کەس.      ---- بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://daryhuman.org یان لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان ئیمەیڵ: daryhuman@gmail.com و info@daryhuman.org یان پەیوەندی بکە بە مۆبایلەکان: (7730255277-964+ & 7730266277-964+ ) بەرنامەکانمان : https://www.daryhuman.org/programs.html
زياتر ...

چالاکيەکانی ڕێکخراوی داری مرۆیی لە ساڵی ٢٠٢٣- خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی

چالاکيەکانی ڕێکخراوی داری مرۆیی لە ساڵی ٢٠٢٣- خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی

2024/1/11
چالاکيەکانی ڕێکخراوی داری مرۆیی لە ساڵی ٢٠٢٣- خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی​​
زياتر ...

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری پزيشکی پێشکەشی ١٩،٧٠٦ کەس کردووە لە کانوونی یەکەمی  ساڵی ٢٠٢٣

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری پزيشکی پێشکەشی ١٩،٧٠٦ کەس کردووە لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣

2024/1/2
ڕێکخراوی داری خزمەتگوزارییە پزیشکیەکانی خۆی بۆ (19،706) سوودمەند لە نەینەوا و ئەنبار دابین کردووە بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و هاوکاری وەزارەتی تەندروستی، لەوانە لەدایکبوونی (76) منداڵ و ڕەوانەکردنی (360) نەخۆش بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بۆ نەخۆشخانە حکومییە پسپۆريەکان.    لە ئەنبار، کلینیکەکانی پزیشکی گەڕۆک (2،223) کەسیان تۆمارکردووە، لە کاتێکدا بنکەی تەندروستی داری لە کەمپی کیلۆ 7 خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی دابین کردووە بۆ (2،136) کەسی دیکە و بنکەی تەندروستی داری 1 لە کەمپی بزيبز و کەمپی عامرية الفلوجة (2،610) سوودمەندی خزمەتگوزاری پزیشکی تۆمارکراون.     لە نەینەوا، بنکەی تەندروستی داری ۷ خزمەتگوزاری پزیشکی خۆی بۆ (۳،٤٥٢) کەس دابین کرد و (٥،٥٢٣) کەسی دیکە سەردانی کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی دایکبوونیان کرد لە ناوچەی تەل مرک بە لەدایکبوونی (۷٦) منداڵ و لە بنکەی تەندروستی داری ۹ لە کەمپی جدعة (۳،٧٦٢) کەس خزمەتگوزاری پزیشکییان وەرگرت، لەنێویاندا ۱۲۸ نەخۆش لە دەیان خێزان کە بەم دواییانە گەیشتنە کەمپەکە.    هەروەها (3،453) کەس لە نێوان سوودمەندان و کرێکارانی ڕێکخراوی داری بەشدارییان کرد لە سیمینارەکانی پەروەردەی تەندروستی لە بواری نەخۆشییە گوازراوەکان و درێژخایەنەکان و ڕێگاکانی خۆپاراستنی تەندروستی، هەروەها ناساندنی خزمەتگوزارییە پزیشکیە خۆڕاییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی داری دابینکراوە بۆ سوودمەندەکان.    ---- بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://daryhuman.org یان لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان ئیمەیڵ: daryhuman@gmail.com و info@daryhuman.org یان پەیوەندی بکە بە مۆبایلەکان: (7730255277-964+ & 7730266277-964+ ) بەرنامەکانمان : https://www.daryhuman.org/programs.html  
زياتر ...

لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ڕێکخراوی داری ڕاهێنانی  بە ٥١٥ کارمەند کردووە  بۆ پەرەپێدانی تەندروستی زاوزێکردن و پلاندانانی خێزان

لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ڕێکخراوی داری ڕاهێنانی بە ٥١٥ کارمەند کردووە بۆ پەرەپێدانی تەندروستی زاوزێکردن و پلاندانانی خێزان

2023/12/12
ڕێکخراوی داری خولی ڕاهێنانی بۆ کارمەندانی دامەزراوە تەندروستییەکان لە (15) پارێزگای عێراق تەواو کرد بە پاڵپشتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و هاوکاری وەزارەتی تەندروستی کە تیایدا (515) کارمەند کە زۆربەیان ژنن ڕاهێنانیان لەسەر بەرنامە کردارییە مۆدێرنەکان بۆ میکانیزمەکانی تەندروستی ژنان و زاوزێکردن و پلاندانانی خێزان وەرگرتووە.   ڕاهێنەرە شارەزاکان (27) وۆرکشۆپیان و وانەی تیۆری و کرداریان پێشکەش کردووە لە بوارەکانی ستانداردەکان و سیاسەتە نوێکراوەکان پەیوەست بە بەرنامەکانی تەندروستی و پلاندانانی خێزان، هەروەها ڕێگاکانی ڕاوێژکاری پلاندانانی خێزان بە بەکارهێنانی ئامێری بڕیاردان (DMT) کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامادەکراوە بۆ پەرەپێدانی ڕێکخراوی تەندروستی زاوزێ و منداڵان و ڕێگریکردن لە لەباربردن و کەمکردنەوەی ڕێژەی مردنی دایک و ئامانجی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەرنامەی پلاندانانی خێزانییە، جگە لە کۆکردنەوەی داتا و بەڵگەنامەی پزیشکی، و بە چەندین قۆناغ جێبەجێکراوە لە پارێزگاکانی خوارەوە (بەغدا، بەسرە، سەلاحەدین، مەیسان، کەرکوک، دیوانیە، دیالە، دی قاڕ، نەینەوا، نەجەف، واسیت، کەربەلا، موتەنا، بابل و ئەنبار).   وەک بەشێک لە پلانەکەی بۆ ساڵی 2024، ڕێکخراوی مرۆیی داری پەرەپێدانی بەردەوامی کارمەندانی تەندروستی لە ڕێگەی پلاندانانی خێزان و بەرنامە تەندروستییەکانی ژنانەوە ئامادە کردووە ، ئەمەش سەرەڕای توانای رێکخراو لە چاککردنەوە و بیناکردن و بەڕێوەبردن و نەخۆشخانە تەندروستییەکانی ژنان و هۆڵەکانی لەدايکبوون و دابینکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری پزیشکی لە هەموو قۆناغەکاندا.     ---- بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://daryhuman.org یان لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان ئیمەیڵ: daryhuman@gmail.com و info@daryhuman.org یان پەیوەندی بکە بە مۆبایلەکان: (7730255277-964+ & 7730266277-964+ ) بەرنامەکانمان : https://www.daryhuman.org/programs.html  
زياتر ...

ڕێکخراوی مرۆیی داری خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ 22،886 کەس دابین دەکات، کە لەدایکبوونی 78 منداڵ لەخۆگرتوە لە تشرینی دووەمی 2023

ڕێکخراوی مرۆیی داری خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ 22،886 کەس دابین دەکات، کە لەدایکبوونی 78 منداڵ لەخۆگرتوە لە تشرینی دووەمی 2023

2023/12/1
ڕێکخراوی مرۆیی داری بەردەوام بوو لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی لەڕێی سەنتەرە تەندروستییە سەرەتاییەکانی و کلینیکە گەڕۆکەکانی لە نەینەوا و ئەنبار کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێن و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی. کۆی گشتی ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزاری لە مانگی تشرینی دووەمدا 22،886 کەس بوو، لەنێویاندا 6،047 منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵان، هەروەها ڕەوانەکردنی 341 نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکان بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، کە لە نێوان حاڵەتەکانی فریاکەوتن و منداڵبوون و حاڵەتی جۆراو جۆر لە فرياکەوتنی تر.   لە پارێزگای نەینەوا، ۱٥،۲۷٤ کەس خزمەتگوزاری تەندروستییان وەرگرتووە، لەنێویاندا لەدایکبوونی ۷۸ منداڵ لە کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی لەدایکبوونی تەل مەرەک لە ناوچەی زوممار، هەمان کۆمەڵگەش لەلایەن ۷،۲۳٦ سوودمەندەوە سەردانی کراوە بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری تەندروستی. وە بنکەی تەندروستی داری-٧ لە چیای شەنگال خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ۳٤٦۰ سوودمەند دابین کردووە، هەروەها بنکەی تەندروستی داری لە کەمپی جەدعە بۆ ئاوارەکان خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی ٤،٥٧۸ سوودمەند کردوە.    لە پارێزگای ئەنبار، ژمارەی سوودمەندبووان لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی داری گەیشتە ۷،٦۱۲ کەس، لەنێویاندا ۲،٥۹٥ کەس کە خزمەتگوزاری تەندروستییان وەرگرتووە لە بنکەی تەندروستی کەمپی بیزیبز و ناوچەکانی دەوروبەری،  و ۲،٤۳۳ سوودمەند خزمەتگوزاری تەندروستییان وەرگرتووە لە بنکەی تەندروستی لە کەمپی کیلۆ ۷ ، وە  ۲،٥۸٤ کەس خزمەتگوزاری تەندروستی لە کلینیکی تەندروستی گەرۆکيان وەرگرتووە لە ناوچەکانی حەبانیە و  ئەمریەت فەلوجە و کیلۆ ۱۸و تاش، سکک و حميرة.    خزمەتگوزارییە خۆڕاییەکانی ڕێکخراوی مرۆڤی داری لە مانگی تشرینی دووەمدا بریتی بوون لە ئەنجامدانی ٥،۹۳٦ پشکنينی تاقیگەیی و پشکنينی سۆنار بۆ سوودمەندان، وە کوتانی ۱۲۷٦ منداڵ و ژن. هەروەها ٤۰۸۱ کەس و ستافی ڕێکخراو بەشدارییان لە سیمینارەکانی هۆشياری  تەندروستی کردووە کە لەلایەن پزیشکەکانەوە دابینکراوە لە بواری نەخۆشییە گوازراوەکان و نەخۆشییە درێژخایەنەکان. ---- بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://daryhuman.org یان لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان ئیمەیڵ: daryhuman@gmail.com و info@daryhuman.org یان پەیوەندی بکە بە مۆبایلەکان: (7730255277-964+ & 7730266277-964+ )
زياتر ...