ڕێکخراوی مرۆیی داری خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ 22،886 کەس دابین دەکات، کە لەدایکبوونی 78 منداڵ لەخۆگرتوە لە تشرینی دووەمی 2023

ڕێکخراوی مرۆیی داری خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ 22،886 کەس دابین دەکات، کە لەدایکبوونی 78 منداڵ لەخۆگرتوە لە تشرینی دووەمی 2023

2023/12/1
ڕێکخراوی مرۆیی داری بەردەوام بوو لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی لەڕێی سەنتەرە تەندروستییە سەرەتاییەکانی و کلینیکە گەڕۆکەکانی لە نەینەوا و ئەنبار کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێن و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی. کۆی گشتی ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزاری لە مانگی تشرینی دووەمدا 22،886 کەس بوو، لەنێویاندا 6،047 منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵان، هەروەها ڕەوانەکردنی 341 نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکان بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، کە لە نێوان حاڵەتەکانی فریاکەوتن و منداڵبوون و حاڵەتی جۆراو جۆر لە فرياکەوتنی تر.   لە پارێزگای نەینەوا، ۱٥،۲۷٤ کەس خزمەتگوزاری تەندروستییان وەرگرتووە، لەنێویاندا لەدایکبوونی ۷۸ منداڵ لە کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی لەدایکبوونی تەل مەرەک لە ناوچەی زوممار، هەمان کۆمەڵگەش لەلایەن ۷،۲۳٦ سوودمەندەوە سەردانی کراوە بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری تەندروستی. وە بنکەی تەندروستی داری-٧ لە چیای شەنگال خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ۳٤٦۰ سوودمەند دابین کردووە، هەروەها بنکەی تەندروستی داری لە کەمپی جەدعە بۆ ئاوارەکان خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی ٤،٥٧۸ سوودمەند کردوە.    لە پارێزگای ئەنبار، ژمارەی سوودمەندبووان لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی داری گەیشتە ۷،٦۱۲ کەس، لەنێویاندا ۲،٥۹٥ کەس کە خزمەتگوزاری تەندروستییان وەرگرتووە لە بنکەی تەندروستی کەمپی بیزیبز و ناوچەکانی دەوروبەری،  و ۲،٤۳۳ سوودمەند خزمەتگوزاری تەندروستییان وەرگرتووە لە بنکەی تەندروستی لە کەمپی کیلۆ ۷ ، وە  ۲،٥۸٤ کەس خزمەتگوزاری تەندروستی لە کلینیکی تەندروستی گەرۆکيان وەرگرتووە لە ناوچەکانی حەبانیە و  ئەمریەت فەلوجە و کیلۆ ۱۸و تاش، سکک و حميرة.    خزمەتگوزارییە خۆڕاییەکانی ڕێکخراوی مرۆڤی داری لە مانگی تشرینی دووەمدا بریتی بوون لە ئەنجامدانی ٥،۹۳٦ پشکنينی تاقیگەیی و پشکنينی سۆنار بۆ سوودمەندان، وە کوتانی ۱۲۷٦ منداڵ و ژن. هەروەها ٤۰۸۱ کەس و ستافی ڕێکخراو بەشدارییان لە سیمینارەکانی هۆشياری  تەندروستی کردووە کە لەلایەن پزیشکەکانەوە دابینکراوە لە بواری نەخۆشییە گوازراوەکان و نەخۆشییە درێژخایەنەکان. ---- بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://daryhuman.org یان لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان ئیمەیڵ: daryhuman@gmail.com و info@daryhuman.org یان پەیوەندی بکە بە مۆبایلەکان: (7730255277-964+ & 7730266277-964+ )
زياتر ...

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری پزيشکی پێشکەشی ١٨٥٠٠ کەس دەکات ڕاهێنان بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرايەتيە تەندروستيەکان ئەنجام دەدات

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری پزيشکی پێشکەشی ١٨٥٠٠ کەس دەکات ڕاهێنان بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرايەتيە تەندروستيەکان ئەنجام دەدات

2023/11/9
ڕێکخراوی داری مرۆیی خزمەتگوزاری پزیشکی خۆی پێشکەش بە (۱۸٥٥۹) سوود مەندکرد کردوە لە بنکە تەندروستییەکانی و هۆڵەکانی لە دايکبوون لە پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا، لە کاتێکدا وۆرکشۆپی گەشەپێدانی بۆ کارمەندانی ئافرەت لە بەڕێوەبەرايەتيە تەندروستییەکانی نۆ پارێزگا لە بواری تەندروستی ژنان و منداڵان ئەنجام داوە.   ژمارەی سوودمەندان لە سەنتەر و هۆڵەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە سپۆنسەری دارایی کراوە  لە ناوچەکانی شەنگال و تەل مەرەک و کەمپی جەدعەدا لە پارێزگای نەینەوا گەیشتە (11090) کەس، کە لەنێویاندا (2588) منداڵ، و ژمارەی لەدایکبوونی سروشتی گەیشتە (64) ، کە لە نێوانيان (29) منداڵی نێر و (35) مێ هەبوونە. لە کاتێکدا (307) نەخۆش بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە پسپۆريەکان.   هەروەها لە پارێزگای ئەنبار، ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزارییە پزیشکیەکان لە سەنتەرە تەندروستییەکان و کلینیکە مۆبایلەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی دارییەوە بەڕێوەدەبرێن گەیشتە (۷٤٦۹) کەس، لەنێویاندا (۱۰٤٦) منداڵ، جگە لە خزمەتگوزارییەکانی تر کە سوودمەندەکان لە بواری کوتانی منداڵان و پشتیوانی تەندروستی دەروونی و پشکنيە تاقیگەییەکان بەردەستن لە هەموو شوێنەکانی سەر بە ڕێکخراوەکە، هەروەها دابینکردنی هۆشیاری تەندروستی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ژیان بۆ (٦٥٩٤) سوودمەند.   لە بواری گەشەپێدانی تەندروستی و هۆشیاریدا، ڕێکخراوی داری وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا بۆ پەرەپێدانی ٦٦ ڕاهێنراو لە بواری تەندروستی ئافرەتان لە نۆ پارێزگاوە (بەغدا، دیالە، ذي قار، نەینەوا، کەرکوک، موثنی، دیوانیە، کەربەلا ، نەجەف)، کە بە پاڵپشتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و هەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی بووە، وە چەندين جۆرە ڕاهێنانی لەسەر تەندروستی ئافرەتان و مناڵان و خێزان تێدابووە.  
زياتر ...

ڕێکخراوی داری وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا بۆ پەرەپێدانی ٦٦ ڕاهێنراو لە بواری تەندروستی ئافرەتان کە لەلایەن ڕێکخراوی  UNFPA پاڵپشتی کراوە

ڕێکخراوی داری وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا بۆ پەرەپێدانی ٦٦ ڕاهێنراو لە بواری تەندروستی ئافرەتان کە لەلایەن ڕێکخراوی UNFPA پاڵپشتی کراوە

2023/10/21
بە پاڵپشتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و هاوکاری وەزارەتی تەندروستی، ڕێکخراوی داری مرۆیی بەردەوامە لە ئەنجامدانی وۆرکشۆپی گەشەپێدان کە کادیرانی بەشە تەندروستییەکانی نۆ پارێزگا لەخۆ دەگرێت (بەغدا، دیالە، دی قار، نەینەوا، کەرکوک، موثەنا، دیوانیە، کەربەلا و نەجەف). ئەم وۆرکشۆپانە لە بەغدا جێبەجێکراون کە تیایدا ٦٦ ڕاهێنەر بەشداری دەکەن بۆ وەرگرتنی ڕاهێنان لە دابینکردنی ڕاوێژی پزیشکی بۆ ئافرەتان بە بەکارهێنانی ئەو بڕۆشورانەی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامادەکراوە، کە ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لەخۆ دەگرێت لەسەر پەرەپێدانی میکانیزمەکانی ڕێکخستنی تەندروستی زاوزێ و منداڵی و خێزان بۆ کارمەندانی تەندروستی و هەروەها چۆنیەتی پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و یارمەتی بۆ ئافرەتان.  شایانی ئاماژەیە کە سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی داری، پێشتر چەندین بەرنامەی ڕاهێنان و گەشەپێدانی بۆ کادیرانی بەشە تەندروستییەکانی عێراق لە بواری زاوزێ و تەندروستی ژنان جێبەجێ کردووە.  
زياتر ...

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری پزیشکی دابین دەکات بۆ نزیکەی 29،000 سوودمەند لە ئەیلوولی 2023

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری پزیشکی دابین دەکات بۆ نزیکەی 29،000 سوودمەند لە ئەیلوولی 2023

2023/10/4
ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری پزیشکی خۆی پێشکەش کرد بە (28734) هەزار سوودمەند لە مانگی ئەیلولی 2023 لە کلينيک و سەنتەر هۆڵەکانی لەدایکبوون کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پاڵپشتی بۆ دابین دەکرێت.  ژمارەی سوودمەندان لە پارێزگای نەینەوا گەیشتە (16،407) کەس. دابەشکراوە بۆ: بنکەی تەندروستی داری ۷ لە چیای شەنگال (۳،۳۳۱) سوودمەند، کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی دایکبوون لە تەل مرک (۷،۹۲۱) سوودمەند، لەوانە (٦٤) ئافرەت کە لەدایکبوونی سروشتییان بۆ کراوە، یەکەی تەندروستی دەروونی لە کۆمەڵەی تەل مرک (۱۳۱) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری ۹ لە کەمپی جەدعە (٥١٥٥) سوودمەند. وە لەلايەکی ترەوە، ژمارەی گشتی سودمەندان لە پارێزگای ئەنبار گەيشتۆتە (٦٩٨٠) کەس، کە بەم شێوەيە بووە: بنکەی تەندروستی داری ۱ لە کەمپی بزيبز (٢٥۸۲) سوودمەند، بنکەی تەندروستی لە کیلۆ ۷ (۲۰۹۷) سوودمەند، کلینیکە گەڕۆکەکان (۲۳۰۱) سوودمەند.  لە بواری هۆشیاری تەندروستی دژ بە نەخۆشییەکان، ڕێکخراوی داری کۆبوونەوەی هۆشیاری تەندروستی لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار ئەنجامدا و ژمارەی سوودمەندبووان گەیشتە (5347) هاوڵاتی.
زياتر ...

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی (28) هەزار کەس دەکات لە ئابی 2023

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی (28) هەزار کەس دەکات لە ئابی 2023

2023/9/2
ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی خۆی پێشکەش بە (27402) سوودمەند کرد لە ماوەی مانگی ئابی 2023 لە بنکە و سەنتەر و هۆڵەکانی لە دايکبوونەکانی، کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پاڵپشتی دارایی بۆ دابین دەکرێت.  ژمارەی سوودمەندان لە پارێزگای نەینەوا گەیشتە (14،034) کەس. کە بەم شێوەيە بووە: بنکەی تەندروستی داری ۷ لەسەر چیای شەنگال (۳،۸۲۲) سوودمەند ، کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی لەدايکبوونی تل مرک (۷،۲٤۸) سوودمەند، لەوانە (۷۳) ئافرەت لەدایکبوونی سروشتییان بۆ ئەنجام دراوە، وە یەکەی تەندروستی دەروونی لە هەمان کۆمەڵگە (۲۰۲) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری ۹ لە کەمپی جدعة (۲،۹٦٤) سوودمەند، لە کاتێکدا ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داری لە پارێزگای ئەنبار گەیشتووتە (۷،۲۷۳) کەس، وەکو: بنکەی تەندروستی داری ۱ لە کەمپی بزیبز (۲٦۰۷) سوودمەند، بنکەی تەندروستی تەندروستی لە کیلۆ ۷ (۲۲۱۲) سوودمەند، وە کلينيکە گەڕۆکەکان (۲٤٥٤) سوودمەند.  لە بواری هۆشیاری تەندروستی دژ بە نەخۆشییەکان، ڕێکخراوی داری چەندين کۆبوونەوەی هۆشیاری تەندروستی لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار ئەنجامدا، کە ژمارەی سوودمەندان گەیشتوونەتە (6،095) هاووڵاتی.
زياتر ...

داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی ٢٨ هەزار کەس دەکات لە تەمووزی ٢٠٢٣

داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی ٢٨ هەزار کەس دەکات لە تەمووزی ٢٠٢٣

2023/8/6
ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی زياتر لە (27901) هەزار کردووە لە ماوەی مانگی تەمووزی ٢٠٢٣، ئەمەش لە سەنتەر و هۆڵەکانی گەیاندن کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت. سوودمەندەکان لە نەینەوا ژمارەیان (14478) کەس بوو کە دابەش بوون بۆ: بنکەی تەندروستی داری ۷ لە چیای شەنگال (4604) سوودمەند، کۆمەڵگەی فریاکەوتن و هۆڵی لەدايکبوونی تەل مرک (٦٤١٥) سوودمەند، لەنێویاندا (٦٥) ئافرەت کە لەدایکبوونێکی سروشتییان بۆ ئەنجام دراوە، لە کاتێکدا یەکەی تەندروستی دەروونی لە کۆمەڵگەکە خزمەتگوزارییەکانی خۆی بۆ (۱۳٦) سوودمەند دابین کرد، بنکەی تەندروستی داری ۹ لە کەمپی جەعەدا (3459) سوودمەند. ژمارەی سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی داری لە ئەنبار گەیشتە (٦۹٤۰) کەس کە بەم شێوەیە دابەشکراوە: بنکەی تەندروستی داری ۱ لە کەمپی بزێبز (۲٦٩٦) سوودمەند، بنکەی تەندروستی داری لە کیلۆ ۷ (۲۰٥٤) سوودمەند و کلینیکە گەرۆکەکان (۲۱۹۰) سوودمەند. هەروەها لە بواری هۆشیاری تەندروستی دژی نەخۆشییەکان، داری کۆبوونەوەی هۆشیاری تەندروستی لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار ئەنجامدا، کە ژمارەی سوودمەندبووان گەیشتە (٦٤٨٣) هاوڵاتی.
زياتر ...