ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەشی نزيکەی 80,000 هاووڵاتی دەکات لە حوزه يرانى 2022

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەشی نزيکەی 80,000 هاووڵاتی دەکات لە حوزه يرانى 2022

2022/7/9
داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی 75،٣٤٢  هاوڵاتی کردووە لە سەنتەر و کلینیکەکانی لە ئەنبار و نەینەوا و دیاله لە مانگی حوزه يرانى 2022 دا، دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستيەکان بە پاڵپشتی ڕێکخراوە کۆمەک بەخشەکان  (WHO-IHF) بووە و بریتی بوون لە چاودێری تەندروستی سەرەتایی، منداڵبوون و فریاکەوتن و هەروەها تەندروستی دەروونی و کوتانی منداڵان و کوتانی کۆڤيد-١٩. کۆی گشتی سوودمەندانی لەو خزمەتگوزاريانەی کە سەنتەر و نۆرینگەکانی داری لە نەینەوا پێشکەشیان کردووە بریتی بوو لە (43,537) کەس وە بەم جۆرە دابەشکراون: بنکەی تەندروستی داری 7 لە چيای شەنگال (3504) کەس لەوانە (32) ناردنە نەخۆشخانە بە ئۆتۆمبێلی فرياگوزاری هەبووە، بنکەی تەندروستی داری ١٠ لە سنونێ (5,167) سودمەند و (21) حالەتی ڕەوانەکردن هەبووە  بە ئۆتۆمبێلی فرياگوزاری، سەنتەری فریاگوزاری و هۆڵی لە دايکبوونی تل مرک (9078) سودمەند کە (24) ناردن بۆ نەخۆشخانەکان بە ئۆتۆمبێلی فرياگوزاری  هەبووە و (78) منداڵبوونی سروشتی ئەنجام دراوە، بنکەی تەندروستی داری وەرديە لە بعاج (1732) سودمەند، سەنتەری داری لە تل البنات لە سنجار (1414)،  کلینیکە گەرۆکەکانی  داری (20433) سوودمەند، هاوکات یەکەی تەندروستی دەروونی لە تل مرک لەزومار خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونی و پشتیوانی دەروونی کۆمەڵگەی پێشکەش بە (321) سوودمەند کرد، هاوکات کلینیکی مۆبایل لەپارێزگای دیالە پێشکەشی (٢٢٩٠) سوودمەند کرد. کۆی گشتی سوودمەندانی لەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن سەنتەرەکانی داری پێشکەشکراون لە بنکە و کلینیک و هۆڵی مناڵبوون لە ئەنبار 31,403 کەس بوونە، بەم شێوەيە: بنکەی تەندروستی داری ١ لە کامپی بزێبز (2,624), بنکەی تەندروستی داری ٢ عامرية الفلوجة (1481) سودمەند، بنکەی تەندروستی داری ٨ لە حي البکر (3153) سودمەند و (6) حالەتی ڕەوانەکردن بۆ نەخۆشخانە،  بنکەی تەندروستی  الرافدة (1415) سودمەند کە (11) حالەتی ڕەوانەکردن بۆ نەخۆشخانە، بنکەی تەندروستی داری لە جرجيب (1343) سودمەند لەوانە (7) حالەتی ڕەوانەکردن هەبووە بۆ نەخۆشخانە، کلينيکی  تەندروستی گەڕۆک لە کیلو 18 (2013) سودمەند کە (10) حالەتی ڕەوانەکردن بۆ نەخۆشخانە هەبوونە. سەنتەری فریاکەوتن و فرياگوزاری لە الرمانة (6097) سوودمەند و (7) حالەتی ڕەوانەکردن بۆ نەخۆشخانە، و کلینیکە گەرۆکەکانی داری (12,585) سوودمەند، وە هۆڵی لەدايکبوون لە حي البکر (٦٩٢) سوودمەند کە (٣١) ئافرەتيش نەشتەرگەری منداڵبوونيان بۆ کراوە. لە بواری هۆشیاری تەندروستیدا کە لە ناوەند و کلینیکەکانی داری لە پارێزگای نەینەوا و ئەنبار و دیالە بەڕێوەچووە، ژمارەی سوودمەندان لە مانگی ئایاری ساڵی  1944٤ هاووڵاتی بووە.
زياتر ...

ڕیکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە نزيکەی 93 هەزار کەس دەکات لە ئاياری ٢٠٢٢

ڕیکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە نزيکەی 93 هەزار کەس دەکات لە ئاياری ٢٠٢٢

2022/6/4
بنکە و کلينيکەکان و هۆڵەکانی لەدايکبوونی ڕێکخراوی داری مرۆیی لە هەردوو پارێزگای نەينەواو ئەنبار پێشوازيان 92256 نەخۆش کرد لە مانگی ئاياری ٢٠٢٢، کە خزمەتگوزاری تەندروستيان پێشکەش کرا، کە بەپاڵپشتی دارایی (WHO-IHF)  کە ئەمەش خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی و فرياگوزاری و لەدايکبوون و تەندروستی دەروونی و ڤاکسينی کۆڕۆنا و منداڵانی لەخۆ گرتبوو. کۆی گشتی سوودمەندبووان لە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشکراو لە بنکە و کلينيکەکانی داری لە نەينەوا گەيشتۆتە ٤٤٤٣٤ کە بەم شێوەيە بووە: بنکەی داری ٧ لەسەر چيای شەنگال ٣١٤٦ سوودمەندبوو کە ٣١ ڕەوانەکردنی نەخۆشخانەی تێدابووە، بنکەی تەندروستی داری ١٠ لە سنونێ ٥٨٤٠ سوودمەندبوو کە ٢٨ حالەتی ڕەوانەکردنی تێدابووە، کۆمەڵگەی فرياگوزاری و هۆڵی لەدايکبوونی تەل مەرەک ٩٨٤٢ سوودمەندبوو کە ١٤ ڕەوانەکردنی نەخۆشی تێدابووە بۆ نەخۆشخانە بە ئۆتۆمبێلی فرياگوزاری و ٢٣ منداڵبوونی سروشتی ١٢٣٧ دووگيانيشی لە خۆگرتبوو ،  بنکەی تەندروستی داری لە وەرديە/بعاج ١٢٣٢ سوودمەندبوو، بنکەی تەندروستی داری لە تل البنات لە سنجار ١٣٦٧ سوودمەندبوو، کلينيکە گەڕۆکەکانی داری ٢٢٣٩٤ سوودمەندبوو، لە کاتێک یەکەی تەندروستی دەروونی لە کۆمەڵگەی تەل مەرەک لە زومار خزمەتگوزاری پێشکەشی ٦١٣ کەس کرد.   کۆی گشتی سوودمەندبووان لە خزمەتگوزاری تەندروستی بنکە و کلينيکەکانی داری لە ئەنبار گەيشتۆتە ٢٩٩٦٢ کە بەم شێوەيە بووە، بنکەی تەندروستی داری ١ لە کەمپی بزێبز ٢٦٤٩ سوودمەندبوو، بنکەی تەندروستی داری ٢ لە عشوائيات عامريەی فەلوجە ١٠٧٨ سوودمەندبوو، بنکەی تەندروستی داری ٨ لە حی البکر ٣١٩٥ سوودمەندبوو کە ٢ ڕەوانەکردنی نەخۆشيشی تێدا بووە، بنکەی تەندروستی داری لە ڕافدة ١٥٢٨ سوودمەندبوو کە ٨ ڕەوانەکردنی نەخۆشی تێدا بووە، بنکەی تەندروستی داری لە جرجيب ١٢٠٩ سوودمەندبووی تێدا بووە کە ١٣ ڕەوانکردنی نەخۆشيشتی بۆ نەخۆشخانە تێدابووە، وە ٢٠٩٠ سوودمەندبوو لە بنکەی تەندروستی گەڕۆک لە کيلۆ ١٨، سەنتەری فرياگوزاری لە رومانە ٦٣٤٣ سوودمەندبوو کە ٧ ڕەوانەکردنی نەخۆشيشی تێدا بووە، کلينيکە گەڕۆکەکانی داری ١٠٩٥٥ سوودمەندبوو، هۆڵی لەدايکبوون لە حی البکر ٩١٥ سوودمەند کە ٢٤ نەشتەرگەری منداڵبوونيان بۆ کراوە و ٢٣٢ دووگيانيشی تێدابووە. وە کۆی گشتی سوودمەندبوان بەشداربوانی دانيشتينی هۆشياری تەندروستی لە بنکە و کلينيکەکانی داری لە پارێزگاکانی نەينەوا و ئەنبار لە مانگی ئايار 17860 کەس.
زياتر ...

ڕێکخراوی داری لە مانگی ڕەمەزاندا لە پارێزگای دیوانییە زنجیرەیەک بەرنامەی هاوجێیی جێبەجێ دەکات

ڕێکخراوی داری لە مانگی ڕەمەزاندا لە پارێزگای دیوانییە زنجیرەیەک بەرنامەی هاوجێیی جێبەجێ دەکات

2022/5/4
لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ڕێکخراوی داری مرۆیی زنجیرەیەک کاری خێرخوازی لەپارێزگای دیوانیه بۆ یارمەتیدانی خێزانە لێ قەوماوەکان و منداڵانی بێسەروشوێن و بەساڵاچووان ئەنجامدا. داری بۆ ئەوەی بارگرانی خێزانە کەم دەرامەتەکان کەمبکاتەوە و یارمەتیان بدات بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، دەستی یارمەتی بۆ (507) سوودمەند درێژکرد و (100) سەبەتەی خۆراکی دابەش کرد، هەریەکەیان کۆمەڵێک کەرەستەی سەرەکی (ئارد، نەوت، پاقلەمەنی، شیر، کەرەستەی تر) تێدابوو، ئەمەش بە هاوکاری بەخشەرانی کۆمەڵەی قوتابيانی کۆلێژی پزيشکی لقی دیوانیە و نوێنەريان بەڕێز (أحمد عبدالخالق)، و دکتۆر (مرتضی علي مزهر) و ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێکخراوی داری. بۆ ڕاکێشانی خەندە لەسەر لێوی بێبەشەکان، داری لە کەمپينێکدا جلی جەژنی پێشکەشی ئەو منداڵانەی کە بێ بەشن لە چاودێری دایک و و ئەو منداڵانەی لە خێزانی کەم دەرامەتەکانن کە ١٢٤ منداڵ لێی سوود مەندبوون، ئەمەش بە هاوکاری بەخشەرانی بەڕێزان (أحمد عبدالخالق، سهاد و فاطمة صابر) و ئاسانکاری لە لايەن پۆشاکی نشأت. وەک بەشێک لەئەرکە مرۆییەکانی و لەمانگی ڕەمەزاندا ڕێکخراوی داری هەڵسا بە پێدانی نانی بەيانی لە خانەی بەساڵاچوانی پارێزگای دیوانیە بە هاوکاری بەخشەری بەڕێز (حسن کامل جواد) کە ٣٥ کەس سوود مەندبوون. لەکاتێکدا داری سوپاس وپێزانينی هەیە بۆ سەرجەم بەخشەرەکان، وە هەڵوێست و ڕۆڵی خۆبەشخانی ڕێکخراويش لە ديوانيە کە بەشداربوون لە سەرکەوتنی ئەم بەرنامانە بۆ خزمەتی خزم و کەسانمان لەم پارێزگايە بەرز دەنرخێنێت.
زياتر ...

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی خۆڕایی پێشکەش دەکات بۆ نزیکەی 69,000 هاووڵاتی لە نیسانی 2022

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی خۆڕایی پێشکەش دەکات بۆ نزیکەی 69,000 هاووڵاتی لە نیسانی 2022

2022/5/2
داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی (68,716) هاوڵاتی کردوە لە سەنتەر و کلينيکەکانی لە مانگی نيسانی ٢٠٢٢، بە پاڵپشتی و کۆمەکی دارایی ڕێکخراوی (WHO-IHF)، کە چاودێری تەندروستی سەرەتایی، منداڵبوون و فرياگوزاری، لەگەڵ پاڵپشتی دەروونی و چارەسەری سروشتی و کوتانی منداڵان و کۆڕۆنا (COVID19) لە خۆگرتووە. کۆی گشتی سوودمەندانی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە سەنتەر و نۆرینگەکانی داری لە نەینەوا پێشکەشیان کردووە بریتی بووە لە (34,195) و بە جۆرێک دابەشکراون: سەنتەری داری7 لە چيای شەنگال (2898) کە 22 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون بە ئۆتۆمبێلی فرياکەوتن، وسەنتەری داری10 لە سنونێ (4819) سودمەند لە (22) ڕەوانە کردن بۆ نەخۆشخانەکان کراون بە ئۆتۆمبێلی فرياکەوتن، سەنتەری فرياگوزاری و لەدايکبوونی تل مارک (6373) سودمەند وە (22) ڕەوانەکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکان کراون بە ئۆتۆمبێلی فرياکەوتن و(84) حالەتی منداڵبوونی ئاسایی و (623) دووگيان هەبوونە لە نێوان سوود مەندبووان، سەنتەری داری الوردية لە البعاج (1181) سوودمەندبوو، سەنتەری داری لە تل البنات (1325) سوودمەندبوو، کلینیکە گەڕۆکەکانی داریش (17,599) سوودمەنديان هەبووە. کۆی گشتی سوودمەندانی ئەو خزمەتانەی کە سەنتەر و کلینیکەکانی داری لە ئەنبار پێشکەشیان کردووە ٢٦٦٨١ سوودمەند بوونە، کە بەم شێوە دابەش بوونە: سەنتەری داری ١ لە کامپی بزبز (1676) سودمەند، سەنتەری داری ٢ لە عامریەی فەلوجە (1771) سودمەند، سەنتەری داری ٨ لە حي البکر (2598) سودمەند لە نێوانیان (3) ڕەوانە کردنی نەخۆش هەبووە. سەنتەری داری لە رافدة (1088) سوودمەندبوو کە لەنێوانيان ٣ ڕەوانە کردنی نەخۆش هەبووە، سەنتەری داری لە جرێجب (920) سودمەند کە (12) ڕەوانەکردنی نەخۆشيش هەبووە، کلينيکی گەڕۆکی داري لە کيلو ١٨ (1904) سودمەند، سەنتەری فریاکەوتن وفرياگوزاری الرمانة (4411) سودمەند لەوانە (7) ڕەوانە کردنی نەخۆش هەبووە، کلينيکە گەڕۆکەکانيش (11,873) سوودمەنديان هەبووە، وە هۆڵی لە دايکبوون لە حي البکر (440) سودمەندبوو و (35) کەسيش نەشتەرگەری لەدایک بوونيان بۆ ئەنجام دراوە، کە (156) دووگیان لە نێوان سوود مەندبوان، لە کاتێکدا کە سوودمەندبوانی دانیشتنەکانی هۆشیاریی کە لە سەنتەرەکانی داری و کلینیکەکان گەیشتە (7840) سوود مەندبوو.
زياتر ...

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە زياتر لە ٨٢ هەزار هاوڵاتی دەکات لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢

ڕێکخراوی داری خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە زياتر لە ٨٢ هەزار هاوڵاتی دەکات لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢

2022/4/6
ڕێکخراوی داری مرۆیی خزمەتگوزاری تەندروستی گشتگيری دابین کرد بۆ (82,928) هاوڵاتی لە بنکە و کلینیکەکانی خۆی لە مانگی٣ ی 2022 بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوەکانی (WHO-IHF)، کە بریتی بوون لە چاودێری تەندروستی سەرەتایی منداڵبوون و فریاکەوتن و پيکووتەی منداڵان.  کۆی گشتی 44,695 کەس سوودمەند بوونە لە خزمەتگوزاريە پێشکەشکراوەکان لەلايەن داری لە پارێزگای نەينەوا، وە بەم شێوەيەبووە: بنکەی تەندروستی داری 7 لە چيای شەنگال (3,212) کەس لەوانە (8) گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە ئۆتۆمبێلی فرياکەوتن، بنکەی تەندروستی داری 9 لە کەمپی جەدعەدا (2,422) کەس کە 99 نەخۆش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە تێدا بووە، وە بنکەی تەندروستی داری 10 لە سنونێ (5,678) کەس کە لەوانە (1) ڕەوانە کردنی نەخۆش بە ئۆتۆمبيلی فرياکەوتن بۆ نەخۆشخانە، کۆمەڵگەی فرياکەوتن و هۆڵی لەدايکبوونی تەل مەرک (6,526) کەس کە لەوانە (18) ڕەوانە کردنی نەخۆش بە ئۆتۆمبيلی فرياکەوتن بۆ نەخۆشخانە و (71) لەدايکبوونی ئاسایی و (642) دووگيان، وە بنکەی تەندروستی داری الوردية لە بعاج (1179) کەس، بنکەی تەندروستی داری تل بنات (1778) کەس، سەنتەری أبن سینا بۆ تەندروستی دەروونی و چارەسەری سروشتی (1366) کەس، وە کلینیکە گەڕۆکەکانی داری (22,534) کەس سوودمەند هەبوونە.  کۆی گشتی سوودمەندانی خزمەتگوزاريە تەندروستيەکانی داری لە پارێزگای ئەنبار بريتی بووە لە 29050 کەس کە بەم شێوەيە بووە: بنکەی تەندروستی داری 1 لە کەمپی بزێبز (2205) کەس، بنکەی تەندروستی داری 2 لە عامریەی فەلوجە (1707) کەس، بنکەی تەندروستی داری 8 لە گەڕەکی البکر (3,253) کەس لەوانە (5) ڕەوانە کردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە، بنکەی تەندروستی داری لە رافدة (1337) کەس، بنکەی تەندروستی داری لە جرجيب (1582) کەس لە (7) ڕەوانە کردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە، کلينيکی گەڕۆکی داری لە کیلۆ 18 (2035) کەس، سەنتەری فریاکەوتن ڕومانە (4313) کەس لەوانە (7) ڕەوانە کردنی نەخۆش بە ئۆتۆمبيلی فرياکەوتن بۆ نەخۆشخانە کلینیکی، کلينيکە گەڕۆکەکان (11,821) کەس، هۆڵی لەدايکبوون لە گەڕەکی البکر (797) کەس کە لە نێوانیاندا (45) نەشتەرگەری منداڵبوون و(215) دووگیان هەبوون، لە کاتێکدا کە دانیشتنەکانی هۆشیاریی تەندروستی کە لە بنکەکانی داری و کلینیکەکان ئەنجام دەدرا گەیشتە (9,183) سوودمەندبوو.
زياتر ...

ڕێکخراوی داری هەڵمەتێکی پزیشکی مرۆیی خێرا لە باشووری پارێزگای دیوانییە ئەنجام دەدات

ڕێکخراوی داری هەڵمەتێکی پزیشکی مرۆیی خێرا لە باشووری پارێزگای دیوانییە ئەنجام دەدات

2022/3/29
لە وەڵامی بەپەلەی داواکاری خەڵکی ناوچە دوورە دەستەکانی باشوری پارێزگای دیوانیە و پێویستی بەپەلەیان بۆ چاودێری تەندروستی، ڕێکخراوی داری مرۆیی هەڵمەتێکی مەیدانی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی وەک پشکنينی پزیشکی و دابين کردنی دەرمان ئەنجامدا.  تیمی ئەندامان و خۆبەخشانی ڕێکخراوی داری لقی دیوانیە و پزیشکە پسپۆڕەکان و کارمەندانی تەندروستی دیکە، پشکنینی پزیشکيان بۆ (148) نەخۆش لە ناوچەکانی ناوچەی حەمزە (حي الحسين، و العشوائيات) ئەنجامدا، کە دەستنیشانکردنی نەخۆشيە درێژخايەنەکانی وەکو پەستانی خوێن و شەکرە و ڕێنمايی نەخۆشيشی گرتەوە.  هەروەها کەمپینەکەی داری بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لە دژی نەخۆشییەکان گرتەوە، لەوانە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وە هەروەها دابەشکردنی پێداویستییە تەندروستییەکان و خواردن و جلوبەرگ بۆ زیاتر لە 150 هاووڵاتی کەم داهات ئەنجام درا.  لەکاتێکدا ڕێکخراوی داری سوپاسی ڕێکخەری کەمپینەکەی خەڵکی قەزای حەمزەی کرد بۆ هاوکاریکردنیان لە سەرکەوتنی کەمپەينەکە، داری ڕۆڵی کەسە خێرۆمەندەکان بەرز  دەنرخێنێت لە پزیشکە پسپۆڕەکان کە بەشدارییان لەهەڵمەتەکەدا کردووە و هەروەها سەرجەمی ئەندامان و خۆبەخشەکان.
زياتر ...