ڕێکخراوی داری مرۆیی لە مانگی ئەیلولدا یارمەتی نزیکەی 130 هەزار کەس دەدات و چوار بنکەی تەندروستی دادەخات لەبەر نەبوونی پاڵپشتی دارایی

ڕێکخراوی داری مرۆیی لە مانگی ئەیلولدا یارمەتی نزیکەی 130 هەزار کەس دەدات و چوار بنکەی تەندروستی دادەخات لەبەر نەبوونی پاڵپشتی دارایی

2021/10/4
لە مانگی ئەیلولدا ڕێکخراوی داریی مرۆیی خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بە 130366 کەس کرد، بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوەکانی  UNFPA-IHF-WHO ، کە بریتین لە چاودێری تەندروستی سەرەتایی و ئافرەتان و فرياگوزاری خێرا، ئەمە جگە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەروونی و چارەسەری سروشتی و کوتانی منداڵان و کوتانی کۆڕۆنا.   کۆی سودمەندان لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار لە خزمەتگوزاری پزیشکی کە بە کۆمەکی WHO دابین دەکرێت 65,188 کەس بووە. کە لە بنکە تەندروستی و کيلنيکەکان و سەنتەری فرياگوزاريەکان و هۆڵەکانی ڕێخراوی داری بوونە ، هاوکات ژمارەی لەدایکبووان (54) لە دايکبوون بووە، وە ڕێکخراوی داری چوار سەنتەری لە نەینەوا داخست (داری5، داری6، داری 11 خەتارە، داری 12 دۆغات) لەگەڵ ژمارەیەک کلینیکی مۆبایل. لە کۆی گشتی 168818 کەس لە سوودمەندانی خزمەتگوزاری تەندروستی ئافرەتان لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا و سەلاحەدین، بە پاڵپشتی دارای (UNFPA) کە 251  کەسیان لە دایکبووانی سروشتی بوون، لە کاتێکدا داری خزمەتگوزاری   تەندروستی سەرەتایی و تەندروستی ئافرەتان  پێشکەش بە 8359 کەس کردووە، کە 47 کەس لە لەدايکبووان لە ئەنبار بوونە لە ژێر پڕۆژەی ڕێکخراوی (CARE) ی نێودەوڵەتی حکومەتی ئەڵمانياوە بووە. وە جگە لەمانە کاروچالاکيەکان 26301  کەس بەشداری دانيشتنی هۆشياری تەندروستی گرتۆتەوە کەلەلايەن داری دابين کراوە. وە هەروەها لە مانگی ئەیلولدا داری یەکەیەکی پزیشکی بۆ یارمەتیدانی سەردانیکەرانی شاری کەربەلا دابین کرد و خزمەتگوزاری تەندروستی و هۆشیاری بۆ نزیکەی 40 هەزارهاوڵاتی دابین کرد
زياتر ...

ڕێکخراوی داری مرۆیی گرنگی بە بە ساڵاچووان دەدات لە ڕووی پزیشکی و مرۆییەوە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان

ڕێکخراوی داری مرۆیی گرنگی بە بە ساڵاچووان دەدات لە ڕووی پزیشکی و مرۆییەوە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان

2021/9/13
ڕێکخراوی داري دەستی یارمەتی  بۆ خانەی بەساڵاچوانی پارێزگای دیوانیە درێژکرد  لەڕێگەی بەرنامەیەکی پزیشکی مرۆیی یەکخراوەوە  پشتیوانی تەندروستی و دەرووی بۆ دابینکرن. تیمی ئەندامان و خۆبەخشەکانی ڕێکخراوی داری لەڕێگەی کاری ماندوونەناسەکەیەوە بەرنامەیەکی پشکنینی پزیشکییان بۆ 40 کەسی خانەی بەساڵاچوان کە لە هەردوو ڕەگەزەکە  پێکهاتبوون ئەنجامدا، بۆ بەدواداچوونی باری تەندروستی و دەروونی و بەخشینی دياری دوای چاکبونەوەيان لە ڤايرۆسی کۆڕۆنا. وە ليستی ئەو پێداويستيە کەسيانەی هەيان بوو تۆمارکرا بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت بە زووترين کات بۆيان دابين بکرێت.   ئەمە یەکەم جار نییە کە ڕێکخراوی داری گرنگی بە بەساڵاچووان دەدات، بەڵکو ساڵانێکە بە شێوەیەکی خولیی یارمەتیان دەدات بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان دوای ئەو هەلومەرجەی کە ناچاریان کردووە بەم شێوەبن. داری سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی خانەی بەساڵاچوانی دیوانیە  دەکات بۆ هاوکارییە مرۆییەکانی، هەروەها داری ستایشی دڵسۆزانەی خۆی بۆ ئەندامان و خۆبەخشەکانی درێژ دەکاتەوە بۆ هەوڵەکانیان بۆ دڵخۆشکردنی بەساڵاچووان وەک گروپێکی سەرەکی پێويستيان بە يارمەتيدانە
زياتر ...

 ڕێکخراوی داری مرۆیی  خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەشی نزيکەی 100,000 کەس دەکات لە ماوەی مانگی ئابی 2021

ڕێکخراوی داری مرۆیی خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەشی نزيکەی 100,000 کەس دەکات لە ماوەی مانگی ئابی 2021

2021/9/8
کۆی گشتی وەرگرانی خزمەتگوزاری پزیشکی کە لە لایەن ڕێکخراوی داری مرۆیی دابین کراوە لە مانگی ئابی  2021 گەیشتە (94329) کە تێیدا تێچووی خزمەتگوزاریەکان لە لایەن WHO-UNFPA-CARE دابین دەکرێت، کە خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی، تەندروستی ئافرەتان و مناڵبوون، چاودێری پزیشکی فریاکەوتن، پاڵپشتی دەروونی، چارەسەتی سروشتی و کوتانی منداڵان و COVID19 لەخۆ دەگرێ. لە کاتێکدا، لە ڕێگەی ڕێکخراوی CARE نێودەوڵەتی لە عێراق (لە حکومەتی ئەڵمانیاوەيە) داری خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بە 11276 کەس کردووە، خزمەتگوزاری تەندروستی سەرەتایی، تەندروستی ئافرەتان و مناڵبوون لە نێویاندا 53 لەدايکوون هەبووە.   هەروەها ڕێکخراوی داری هەڵساوە بە پێشکەشکردنی چالاکی هۆشياری تەندروستی لە بابەتی تەندروستی جۆراوجۆری وەک COVID19و کوتانەکەی ، کە 26336 کەس لە ڕێگەی 12402 دانیشتنەوە بەشدارییان تێدا کردووە لە هەمان کاتدا، داری هەڵمەتێکی بەرزکردنەوەی بۆ کوتانی کۆڤیدی19 ئەنجامدا و گەیشتە 1000 کەس.  
زياتر ...

 ڕێکخراوی داری مرۆیی بەردەوامە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی وە سوودمەندبووی مانگی تەمموز نزیکەی 100,000 نەخۆش بووە

ڕێکخراوی داری مرۆیی بەردەوامە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی وە سوودمەندبووی مانگی تەمموز نزیکەی 100,000 نەخۆش بووە

2021/8/16
ڕێخکراوی داری مرۆیی لە مانگی تەموزی ساڵی 2021 دا خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بە 90713  کەس کرد بە پاڵپشتی ماددی ڕێکخراوە یارمەتیدەرەکان CARE-UNFPA-IHF-WHO، لەوانە چاودێری تەندروستی سەرەتایی و ئافرەتان، منداڵبوون و حاڵەتە لەناکاوەکان، هەروەها پشتگیری دەروونی، چارەسەری سروشتی، کوتانی منداڵان و کۆڤید 19. کۆی سودمەندان لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئانبار لە خزمەتگوزاری پزیشکی دابینکراو بە پاڵپشتی ڕێخکراوی تەندروستی جيهانی گەيشتە 62761 کەس ، کە سوودیان لە بنکەی تەندروستی جێگیری داری و نۆرینگە مۆبایلەکان و هۆڵی فریاکەوتن و منداڵبوون هەبوو ، لە کاتێکدا ژمارەی لەدایکبوونەکان ( 123 ) منداڵ بووە . کۆی گشتی سوودلێکەوور لە خزمەتگوزاری تەندروستی ئافرەتان گەيشتە ( 12124 ) لە پارێزگاکانی  ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەددین کە لە لایەن سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ( UNFPA ) تەرخان کرا ، کە 134 لە دایکبووی سروشتی لە ناویاندا بوو . هەروەها سەنتەر و کلینیکەکانی داری لە نەینەوا خزمەتی پێشکەشی (6810) کەس کرد کە لەلایەن سندوقی دارایی مرۆیی لە عێراق (IHF) پارەیان بۆ تەرخان دەکرێت ، هاوکات داری خزمەتگوزاری پێشکەش بە 9018 سودمەندی خزمەتگوزاری تەندروستی و ئافرەتان و منداڵبوون کردووە، کە 49 منداڵبوون هەبووە لە ناویاندا لە شاری "ئەنبار" وەک بەشێک لە پرۆژەی ڕێکخراوی (CARE) ی نێودەوڵەتی لە عێراق و حکومەتی ئەڵمانیا. هەروەها ڕێخکراوی داری مرۆیی بەردەوام بوو لە چالاکییە ئاساییەکانی لە لایەنی هۆشیاری تەندروستی لە ناوچە جیاجیاکاندا بەتايبەت هۆشياری لەسەر ڤايرۆسی کۆڕۆنا و پێدانی ڤاکسین لە هەندێک لە ناوەندەکانیدا ، کە کۆی دانیشتنەکانی هۆشیاری ( 14834 ) بووە ، کە  نزیکەی ( 28, 683 ) سودمەند بوون لەم دانيشتنانە.
زياتر ...

ڕێکخراوی داری خزمەتی نزیکەی (۱٠٦ هەزار) سودمەندبووان لە حزیرانی و بەشێك لە کاروبارە خێرخوازیەکانی بەهۆی کەمبوونەوەی پالپشتی دارایی.

ڕێکخراوی داری خزمەتی نزیکەی (۱٠٦ هەزار) سودمەندبووان لە حزیرانی و بەشێك لە کاروبارە خێرخوازیەکانی بەهۆی کەمبوونەوەی پالپشتی دارایی.

2021/7/6
ڕێکخراوی داری مرۆیی خزمەتی پزیشکی پێشکەش بە (۱٠٥۸۱٠) سودمەندبووان لە حزیرانی بەهاوکاری ڕێکخراوەکانی (WHO, CARE, UNFPA, IHF) وە چارەسەری سەرەتایی و خێزانی و ئافرەتان و لەدایك بوون و فریاکەوتن، سەرەڕای پاڵپشتی دەرونی و چارەسەری سروشتی و کوتانی منداڵان و کۆڤید ـ ۱۹.   کۆی گشتی سودمەندبووان لە پارێزگاکانی نینوی و الانبار لە خزمەتگوزاری پزیشکی بە هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ژمارەی سودمەندبووان (٦٦٠٤۷) هاوڵاتی لە سەنتەرەکانی داری بۆ تەندروستی و هۆڵەکانی فریاکەوتن و لەدایك بوون. کە ژمارەی لەدایك بووان گەیشتە (٤۸) منداڵ. کۆی گشتی سودمەندبووان لە خزمەتگوزاری تەندروستی ئافرەتان (۲۷٤٦۷) سودمەندبوو لە پارێزگاکانی (الانبار و نینوی و صلاح الدین) بەهاوکاری سەندوقی دانیشتوان (UNFPA) لەمانگی حزیران لەنێوان (۱۳۹ لەدایك بوونی سروشتی)وە ژمارەی سودمەندبووان گەیشتە (۱۲۳٥۹) لەنۆرینگە و بنکەکانی داری لە نینوی بەهاوکاری (IHF)، هەروەها داری خزمەتی (۸۱٠۹) سودمەندبووی کردووە بۆ ئافرەتان و لەدایكبوون لەنێوان (۳٦ لەدیك بوون) لە پرۆژەی ڕێکخراوی (CARE) ئەڵمانی. ڕێکخراوی داری هەروەها هەڵمەتەکانی هۆشیاری بەردەوامە بەتایبەتی ڤایرۆسی کۆڤید ـ ۱۹ و پێدانی ڤاکسینی هەندێك سەنتەرەکان. داری دەستی کرد بە داخستنی سەنتەرەکانی تەندروستی و ڕاگرتنی خزنەتگوزاری نۆرینگەی گەڕۆك بەهۆی کەمی پاڵپشتی دارایی.
زياتر ...

 ڕێکخراوی داری مرۆیی ساردکەرەوە پێشکەش بە خانەوادەی زیان لێکەوتووان دەکات وەك هاوکاری پرۆگرامی دابینکردنی

ڕێکخراوی داری مرۆیی ساردکەرەوە پێشکەش بە خانەوادەی زیان لێکەوتووان دەکات وەك هاوکاری پرۆگرامی دابینکردنی

2021/6/29
سەرچاوەی داهات. لەچوارچێوەی پرۆگرامی پاڵپشتی دابینکردنی سەرچاوەی ژیان و بەشێك لە ئەرکی خۆی مرۆیی، ڕێکخراوی داری مرۆیی دەستی هاوکاری پێشکەشی خانەوادەی زیان لێکەوتووان و داهاتی مانگەی سنورداریان هەیە لەپارێزگای دیوانییە (۲٥) بیست و پێنج ساردکەرەوە بەدیاری پێشکەش بە خانەوادەکان کرا لەلایەن کۆمپانیای وادی الرافدن بەهاوکاری تیمی بناة العراق. وەدیاری کردنی خانەوادەکان لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی خێزانی ئەوانەی داهاتیان سنوردارە و زیان لێکەوتوون، کە بەشێکیان پێداویستیان پێشکەشکرا لەبارەگای داری لقی دیوانییە، کە تیمێك لە داری هەڵسان بە پێشکەشکردنی ئەو هاوکاریە بۆ کەمکردنەوەی قورسایی ژیان لەسەر شانی ئەم خانەوادانە و کەمکردنەوەی کرێی گواستنەوە. بەخشەر و تیمی خۆبەخشی بناة العراق جێگای سوپاس و پێزانینن بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە مرۆڤ دۆستیە. بۆیە ڕێکخراوی داری داوای لێبووردن دەکات بۆ بلاوکردنەوەی وێنەی ئەم خانەوادانە بە پاراستنی تایبەتمەندیان.
زياتر ...