ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێز لە نۆرینگە گەڕۆکەکانی داری دەگری

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێز لە نۆرینگە گەڕۆکەکانی داری دەگری

2020/7/26
  ... هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی ناوەستێت بەم پەتایە جیهانییە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێز و پێزانین دەبەخشێت بە نۆرینگە گەڕۆکەکانی کە ڕێکخراوی داری مرۆیی بەگەڕی خستووە کەخزمەتگوزاری تەندروستی و هۆشیاری تەندروستی لەپارێزگاکانی نینوی و انبار، سەرەڕای پەتای جیهانی کۆڕۆنا، لە ئەم هەواڵە لە ماڵپەڕی سەرەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردۆتەوە کە نۆرینگە گەرۆکەکانی کە لەلایەن داری بەکارخراوە و ڕۆلیان بەرز نرخێندراوە کە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کاردەکەن، خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان بۆ خەڵکانی ئاوارە لەدوای ساڵی ۲٠۱٤ نیشتەجێی کەمپەکانن، کە ڕێکخراوی داری سەرکەوتووبووە لە بەڕێوەبردنی ۱۸ نۆرینگەی گەڕۆك لە پارێزگاکانی نینوی و الانبار، کە  خەڵکێکی زۆری ئاوارە سودمەندن لەم خزمەتگوزاریە تەندروستیانە. هەر وەك ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بۆ کردووە لە ڕاپۆرتەکەی خۆی کە ئەم نۆرینگە گەرۆکانە سەرکەوتووبوون لە گەیاندنی پەیامی خۆپارێزی دژی کۆڕۆنای نوێ. هەزاران سودمەند بوو هەیە لە نینوی، کە ٤۸٦۱۱ ڕاوێژی پێشکەش بە ۲۹۳ ناوچەکردووە تاوەکو حوزیرانی ۲٠۲٠.  http://www.emro.who.int/ar/2020-arabic/who-mobile-clinics-serving-the-vulnerable-in-mosul-amid-covid-19-outbreak.html
زياتر ...

داری هه ڵسا بەئەنجامدانی هەڵمەتی ڕشاندنی ٤۱۳ ئەپارتمێنت لە کۆمەڵگای ۷ کیلۆ لە ڕومادی و ژماری سودمەندبووان زیاتر بوو لە ۲٠٠٠ هاوڵاتی.

داری هه ڵسا بەئەنجامدانی هەڵمەتی ڕشاندنی ٤۱۳ ئەپارتمێنت لە کۆمەڵگای ۷ کیلۆ لە ڕومادی و ژماری سودمەندبووان زیاتر بوو لە ۲٠٠٠ هاوڵاتی.

2020/7/17
ڕێکخراوی داری مرۆیی هەڵسابەڕێکخستنی هەڵمەتی ڕشاندنی کۆمەڵگای ۷ کیلۆ لە قەزای ڕومادی لە پارێزگای ئەنبار، دژی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ژمارەی سودمەندبووان ۲٠٥٦ هاوڵاتی بوون. تیمێك لە ڕێکخراوی داری هەڵمەتێکی گەورەی تعقیمکردن و پاککردنەوەی ٤۱۳ ئەپارتمێنتی نیشتەجێ بوون لە کۆمەڵگای کە خەڵکی ئاوەرەی تێدا نیشتەجێیە لەناوچەکانی ئەنبارو سەرەڕای ڕشاندنی مزگەوت و خاڵی پشکنینی پۆلیس لە دەروازەی چوونەژوورەوە. ئەم هەڵمەتە دابەشکردنی پۆستەر و هەڵواسراوەی هۆشیاری تەندروستی دژی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنایی لەخۆگرتەوە لەڕێگاکانی خۆپاراستن و نیشانەکانی ئەم پەتایە وەهەروەها چۆنیەتی بەکارهێنانی پێداویستیەکانی خۆپارێزی. جێگای ئاماژەبۆکردنە & 39;پێکەوە دژی کۆڕۆنا & 39; و & 39; ماڵی ئاشتی& 39; هەردوو هەڵمەت بۆ هۆشیاری و ڕشاندن ڕێکخراوی داری مرۆیی دەستی پێکرد دژی کۆڕۆنایی نوێ لەسەرەتای دەرکەوتنی یەکەم حاڵەت لە عێراق.
زياتر ...

ڕێکخراوی داری بەردەوامە لەهەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا.. هەڵمەتێکی گەورەی بۆ هۆشیاری و دابەشکردنی پێداویستی خۆپارێزی بەسەر ٥٠٠٠ هاوڵاتی لە فەلوجە.

ڕێکخراوی داری بەردەوامە لەهەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا.. هەڵمەتێکی گەورەی بۆ هۆشیاری و دابەشکردنی پێداویستی خۆپارێزی بەسەر ٥٠٠٠ هاوڵاتی لە فەلوجە.

2020/7/17
ڕێکخراوی داری مرۆیی هەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکرد لەچوارچێوەی خۆپارێزی و دابەشکردنی پێداویستی خۆپارێزی دژی ئەم پەتایە لە قەزای فەللوجە لە پارێزگای انبار بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوەکانی نا حکومی و دیوانی پارێزگا بەئامادەبوونی بەشێک لەڕاگەیاندنەکان، ژمارەی سوودمەندبووان گەیشتە ٥٠٠٠ کەس. داری بەردەوام دەبێت لە هەڵمەتەکانی تایبەتب بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە جیهانییە لەڕێگایی دابەشکردنی زیاتر لە۱٠،٠٠٠ دمامك  و ۱٠،٠٠٠ جوت دەستکێشی پزیشکی، سەرەڕای ۸٤٠٠ کارتۆن مادەی پاکەرەوە و ۲٠٠٠ هەڵواسراوەی تایبەت بە نیشانەکانی تووشبوون بە کۆڕۆنا و ڕێگاکانی خۆپارێزی دژی ئەم پەتا جیهانییە لە دانیشتوانی قەزای فەللوجە، کە ژمارەی سودمەندبووان گەیشتە زیاتر لە ٥٠٠٠ کەس و لەگەڵ ئاشناکردنیان بە ڕێگاکانی بەکارهێنانی ئەم پێداویستیانە لەپێناو کەم کردنەوەی ژمارەی تووشبووان بەم پەتا جیهانییە ترسناکە.  ڕێکخراوی داری مرۆیی دەستیکرد بە هەڵمەتی & 39; پێکەوە دژی کۆڕۆنا& 39; و ماڵی ئاشتی& 39; لەسەرەتایی دەرکەوتنی یەکەم حاڵەت لە عێراق، سەرجەم داتاکانی هەڵمەتەکان بەردەستن لە لاپەڕەی فەرمی فەرمانگەی ڕێکخراوەناحکومییەکان ئەو هەڵمەتانەی ئەنجامدراون بۆ خۆپارێزی دژی کۆڕۆنای نوێ، و نزیکەی ۱۲٠ هەڵمەت ئەنجامدراون لەسەرجەم ڕێگاکانی خۆپارێزی و لە زۆربەی پارێزگاکان و زیاتر لە دەیان هەزار هاوڵاتی سودمەندبوون، سەرەڕای هەڵمەتی خۆپارێزی ڕۆژانە کە لەلایەن فەرمانبەرانی داری ئەنجامدراوە لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان و نۆرینگە گەڕۆکەکان کاردەکان لە پارێزگاکانی ئەنبار و نینوی و صلاح الدین. ڕێکخراوی داری سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرجەم ئەولایەنانەی کەوا بشداربوون بۆ سەرکەوتنی ئەم هەڵمەتانە و بە هەماهەنگی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و دیوانی پارێزگا و دەستەی ئەمنی و تەواوی ڕاگەیاندنەکان دەکات، بەڵێندەدەین بەردەوام دەبین لەپێشکەشکردنی سەرجەم خزمەتگوزاریە پزیشکیەکان لە هەموو پارێزگاکان بەشێوەب خۆڕایی و تایبەت بە ڕووبەڕووبونەوەی کۆڕۆنای نوێ.
زياتر ...

ڕێکخراوی داری چارەسەر و پشکنین بە خۆرایی پيشکەش بە 98967 هاوڵاتی دەکات لەماوەی مانگی حوزیران.

ڕێکخراوی داری چارەسەر و پشکنین بە خۆرایی پيشکەش بە 98967 هاوڵاتی دەکات لەماوەی مانگی حوزیران.

2020/7/9
ڕێکخراوی داری مرۆيی خزمەت گوزاری پزیشکی گشتگیر پيشکەش بە   98967 هاوڵاتی دەکات لە بنکە و نۆرینگە و نەخۆشخانەکانی بەڕيوەدەبريت لەلایەن داری لە پاريزگاکانی موسڵ و انبار و سەلاح الدین لەماوەی مانگی حزیران ساڵی ٢٠٢٠ لەو چواچێوەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەخۆڕایی. ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له‌ ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪WHO له بنکەی تەندروستی‌ داری ١ (٣٤٠٦)هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٨ (٤٧٨٧)  هه‌روه‌ها نۆرینگه‌ گه‌ڕۆكه‌كان كه‌ كارده‌كه‌ن له‌م چوارشوێنه‌ی وه‌ك  عنە، القائم،خالدیة، ال٧ کیلو و حی فرات و الرتبة  خزمه‌تی (٩٧٠٥) هاوڵاتی كراوه‌. بەڵام ئەو نۆرینگانەی کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەنی سەندوقی هاوکاری بۆ عێراق - ڕێکخراوی اوچە UNOCHA-IHF بەم شێوەی خوارەوەیە: داری ٢ (٢٧٣٧)، داری ٣ الصوفیە ١٤٣٥ و داری ٤ (٢٢٦٤)هاوڵاتی.  ‫ ژماره‌ی سه‌ردانی كه‌ران بۆ هۆڵه‌كانی له‌دایك بوون له‌ گه‌ڕه‌كی به‌كر له‌ ئه‌نبار کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪ یەکەمیان WHO گه‌یشته‌ (١٨٦١) هاوڵاتی كة ٦٢ لةوان لةدايكبووني سروشتي بوون. بنكه‌ی فریاكه‌وتنی عنە کە پاڵپشتی دەکرێ لەلایەن‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪‪WHO گه‌یشته‌ (٢٢١٦) هاوڵاتی. وەهەروەها بنکەی تەندروستی و ئەمبوڵانسەکەی تل رومانە لە قائم خزمەتی  ٣٧٦١ هاوڵاتی کردووە بەپاڵپشتی ڕيکخراوی تەندروستی جیهانی WHO. له‌ پارێزگای موسڵ بنكه‌كان و نۆرینگه‌كانی داری له‌خزماتی هاوڵاتیان دابوون، كه‌ پاڵپشتی دەكرێ  له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ‪ WHO  له بنکەی تەندروستی‌ داری ٦(٧٤٠٦) هاوڵاتی، وە لە بنکەی تەندروستی‌ داری ٩ (٣١١٩)،  هاوڵاتی، وە لەبنکەی تەندروستی داری  ۷ (٣٠١٧) نۆرینگه‌ گه‌رۆكه‌كانی داری خزمه‌تی (٣٦٨٩٦) هاوڵاتی كراوه بەهاوکاری WHO-IHF ‌، وەهەروەها لە بنکەی تەندروستی تل مرك لە ناحیەی زومار خزمەتی ١٨٣٥هاوڵاتی کردووە. لەچوارچێوەی خزمەتگوزاری تەندروستی دەرونی کە ڕیکخاوی داری پێشکەشی کردووە سەنتەری ( ابن سینا بۆ چارەسەری دەرونی و چارەسەری سروشتی) لە پارێزگای نینوی بە پاڵپشتی تەندروستی جیهانی ٨٤٧ سەردانیکەر. تایبەت بە خزمەتگوزاری خۆراکی کە ڕێکخراوی داری پێشکەشی دەکات بە پاڵپشتی UNICEF کۆی سوودمەندبوان گەیشتە ١٣٥١ هاوڵاتی.
زياتر ...

ڕێکخراوی داری سێیەم نۆرینگەی پزیشکی ئافرەتان دەکاتەوە لە حمام علیل بەهاوکاری UNFPA.

ڕێکخراوی داری سێیەم نۆرینگەی پزیشکی ئافرەتان دەکاتەوە لە حمام علیل بەهاوکاری UNFPA.

2020/7/6
ڕێکخراوی داری مرۆیی هەلسابەکردنەوەی سێیەم نۆرینگەی پزیشکی لە حمام علیل لەپارێزگای نینوی بەپاڵپشتی UNFPA. هۆڵی لەدایكبوون لە حمام علیل خزمەتگوزاری خۆرایی پێشکەش بە ئافرەتان دەکات کە دووگیانن پێش و دوای لەدایكبوون و ڕێکخستنی خێزانی و هۆشیاری تەندروستی ئافرەتان و خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ. لەچوارچێوەی تەندروستی ئافرەتان و وەچەنانەوە ڕێکخراوی داری سێ نۆرینگەی پزیشکی کردۆتەوە بۆ خزمەتی هاونیشتیمانیان. لە قەزای تلعفر و ناوچەی عوینات و کەسەربەقەزای تلکیفە. وە سێیەم لە قیروان لە قەزای سنجار لە کاتژمێر ۸ ی بەیانی بۆ ۲ ی نیوەڕۆ کراوە دەبێت لە ڕۆژی شەممە بۆ پێنج شەممە. بۆ پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی ئافرەتان و لەدایكبوون و خۆپارێزی دژی کۆڕۆنای نوێ.
زياتر ...

ڕێکخراوی داری هۆڵی لەدایک بونی (ولادة الکرمة) دەکاتەوە و نۆرینگەی (الصقلاویة) بەکاردەخات بۆ تەندروستی ئافرەتان و وەچەنانەوە لە ئەنبار بە پاڵپشتی UNFPA

ڕێکخراوی داری هۆڵی لەدایک بونی (ولادة الکرمة) دەکاتەوە و نۆرینگەی (الصقلاویة) بەکاردەخات بۆ تەندروستی ئافرەتان و وەچەنانەوە لە ئەنبار بە پاڵپشتی UNFPA

2020/7/6
ڕێکخراوی داری مرۆیی هۆڵی لەدایک بوون بەناونیشانی (ولادة الکرمة) لە قەزای الکرمة لە ئەنبار بە پاڵپشتی سەندوقی هاوکاری مرۆیی بۆ دانیشتوان نەتەوە یەکگرتووەکان وە هەروەها نۆرینگەی (الصقلاویة) بەکارخست بۆ تەندروستی ئافرەتان و وەچەنانەوە لە هەمان پارێزگا و بەپاڵپشتی لایەنی هاوکار.  داری دەستی کرد بەبکاخستنی هۆڵی لەدایک بوونی ولادة الکرمة لە دوای ئامادەکردنی بەباشترین کادیر و پێداویستی پزیشکی بۆ ئەنجامدانی لەدایک بوونی سروشتی بەخۆڕایی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری هەموو ڕۆژانی هەفتە بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و ڕاوێژکاری ئافرەتان و پشکنینی ئافرەتانی دووگیان پێش و دوای لەدایک بوون و ڕێکخستنی خێزانی، وەهەروەها پشکنینی سۆنار و هۆشیاری تەندروستی و خۆپارێزی دژی پەتای کۆرۆنای نوێ، وە ڕێکخراو بە پاڵپشتی UNFPA هەموو ئامادەکاریەکی تێدایە بۆ بەکاخستنی هۆڵی لەدایک بوون لە قەزای قاءم لە ئەنبار.  لەئەنبار هەروەها ڕێکخراوی داری نۆرینگەی پزیشکی بۆ تەندروستی ئافرەتان و وەچەنانەوەی کردۆتەوە لە ناوچەی الصقلاویة سەر بە قەزای فەلوجة لە ئەنبار بە پاڵپشتی UNFPA  کە لەڕؤژانی شەممە تا پێنج شەممە کراوە دەبێت لە کاتژمێر ٨ ی بەیانی بۆ ٢ی نیوەڕۆ بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری ئافرەتان و بەدواداچوونی تەندروستی ئافرەتانی دووگیان و خۆپارێزی دژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا. 
زياتر ...